ئامادەبووانى ئێستا 134 میوان

ڕقم لە ھۆڵندایە !!

ئاکۆ عارف
بەبەراورد لەگەڵ ساڵانی ڕابردوو و بە تێپەڕبونی کات و زەمەنیش،ڕۆشنبیری وەرزشی لەناوخەڵکی وەرزش دۆستی ئێمەشداسەری ھەڵداوە،خۆشبەختانە خەڵکانێکی باشمان ھەیە لەھەموو پەیام و لێکەوتەکانی ڕکابەرییەکان تێدەگەن، بەڵام بۆ ئێستاش خەمی گەورەلەم پرسەدا زیاترلەوەدایە کە ھاندەری تیپەکانی جیھان ھەرلەتەمەنێکی کەمی مناڵی و مێردمناڵی و تاد ،حەزیان دەچێتەسەرکایەکە ئەمەش ھاوتەریبی کۆمەڵێک خاسیەت و لێکەوتەی باش و دڵخۆشکەر بەدیوەنەرێنیەکەشیدا زۆرجارشکاوەتەوە و بەودیوەشداجۆرھالێکەوتەدەخوڵقێنێت وبینەری یاری تائەوکاتەی دەبێتە ھاندەرێکی دروست کارومەودای زۆری دەوێت.
لەگەڵ سەرھەڵدانی تاکی رۆشنبیرو بوونی بینەری راستەقینەی یاری و جەماوەری ڕاستگۆی بەپەرۆشی وەرزشیدا،بازنەی ململانێ نادروستەکانی کاردانەوەی دەرنجام و ئەنجامی یاری و پاڵەوانێتیەکان لای خەڵکی ئێمەش زۆرجار فراوان دەبنەوە!،بەداخەوە تادەلاقەیەک بەڕووی یەکترویستیدا دەکرێتەوە، لەبەرامبەردا دەماری دەیان لەھاندەرانی تیپەکان بەرامبەر یەکتری گرژدەبونەوە،ئەمەلەکاتێکدا گەورەو بچوک دەزانێت وەرزش نامەی ئاشتی و برایەتیە و لەھەموو وەختێکدا وەرزش پایەکانی کۆمەڵایەتی پتەوتردەکات و تۆپی یاریکردنیش ھیچ شتێک ناڕوخێنێت !.
ھێشتا یارییەکانی کوپا_ئەمریکا کۆتای نەھاتبوو و سەرەتای یارییەکانی یۆرش بوو ،بێ گەڕانەوەبۆ رابردوو و بێ ھەڵدانەوەی لاپەڕەکانی مێژووی پاڵەوانێتیەکان لێرە لەلای خۆمان بەراوردکردنی نازانستی و ناعەقڵانی بۆ ئەودووپاڵەوانێتیە گەورەیە لەنێو بەشێک لەھاندەراندا سەری ھەڵدا، ھاندەران بەوەشەوەنەوەستان قسەی نامەنتەقی لەسەر پاڵەوانێتیەکان بکەن بەداخەوە شرۆفەکارانیشیان خستە بەر قسەی نەشیاو و ناخۆش!.
لەھەردوو پاڵەوانێتی یۆرۆ و کوپا_ئەمریکادا بەشێک لەھاندەرانی یاری و ھەڵبژاردەکان جا زۆربن یان کەم ،پەنایان بردەوە بەر ووشەی نەخوازراو و ھەڵوەستە نەشازەکان،دەرنجامی ئەو ھەست و ھەڵوەستانەش تەنیا لێکەوتەی خراپی ھەبوو و لێکەوتەی خراپیش کاردەکاتەسەرتەواوی بونیادی مرۆفەکان،بۆیە شکانی دڵی زۆرکەسی بەدواداھات کەنەدەبوو وابێت .
ئێمە لەم شوێنە دورەدەستەی ئەوروپا و ئەمریکا،ژینەگەمان سەرباری ئەوەی پاک و رێک و جواننیە،ووڵاتیشمان قەیراناوییە،جاوەرەبەھەموو خەم و قەیرانانەی بەرۆکی گرتوین ،غەمی یاریشی بێتەسەرولەجیاتی ئەوەی وەرزش وەک خۆی وەربگرین ئەواھەندێک پەیامەکەی پێچەوانەبکەنەوە!.
چاولێکەری دەردەکوشندەکەی ئێمە ئەمجارە لەساتی پاڵەوانێتیەکانیشدا سەری ھەڵدایەوە،ھەبووە بەناچاریش تەماشای یەک یاری نەکردووە کەچی ھەرلەخۆوە بۆتە لایەنگر و دەم راستی یاریزان و تیپێک لە تیپی ھەڵبژاردەکان ،لەوەش سەمەرەتر ھاوڕێ یەکم پێمی ووت:کاتێک تەماشای یارییەکی پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئەوروپامان دەکرد برادەرێک کەواخۆی نیشان دەدا ئەویش تامەزۆری یارییەکانەھاتۆتە پێشەوەو کەوتۆتە نێو قسەکانمانەوەو بەسوربوونی تەواوە ووتویەتی : ئەمساڵ زۆر بەھێزە ..من ڕقم لە ھۆڵندایە..بەس ھۆڵندا کاسەکە نەبات ئیتر پێشکەشی ھەموانبێت !!.
ھەمووشتێک ئەولاخەن لەوەش گەڕێن کاکم ئاگای لەھۆڵندا و لەیارییەکانیش نیە،بەڵام ( ڕقم لە ھۆڵندایە) !!وەرزش و ڕق ، وەرزش و بوغز و کینە کوجامەرحەبا !.