ئامادەبووانى ئێستا 131 میوان

خافێر ماسکیرانۆ سەختتر لە کێو ‌

ئاکۆ عارف: ئەوکاتەی دیگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا راھێنەری ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین بوو، لەرێگاوە و وەک یەکەم کاری خۆی، خافێر ماسکیرانۆی کردە کاپتنی تانگۆ، ئەو کارەی دیگۆی راھێنەر کاردانەوەو پەرچەکرداری لەسەرئاستی ئەرجەنتین و جیھانیش بەدوای خۆیداھێنا.

لەریزەکانی تیپی ھەڵبژاردەی ئەرجەنتیندا یاریزانی ناودار زۆر بوون، بەڵام مارادۆنای ئەفسانە ماسکیرانۆی بەسەرکردە دیارییکرد و لەوەش زیاتر وتی: ماسکیرانۆ باشترین یاریزانە ‌لەجیھاندا.

جەنگاوەرێک سەختتر لەکێو
سەختتر لەکێو پێناسەی خۆمە بۆ ماسکیرانۆ، ئەوکاتێک بووبە یاریزانی بارسێلۆنا، یاری دوای یاری ئاستی ھێندە بەرز دەبۆوە لەئاست ھیچ چاوەڕوانیەکدا نەبوو، ئەوجیاواز لەھەریاریزانێکی تری یانەکەی گۆڵکارنییە، بەڵام ژیلەمۆیەکە بۆ ورەو بۆ ھێزی یاریزانەکانی یانەکەی، تەنیاخاڵی لاوازی رەنگەگۆڵکردن نەبێت بۆیانەکەی بەڵکو ئەوگۆڵانەبێت کەبەھەڵە لەخۆیانی کردووە، چونکە بە٥ گۆڵی ھەڵە تۆڕی گۆڵی خۆیانی ھەژاندووە.
لەبەرامبەرئەوانەشدا تواناکانی ئەوبۆبەرگریکردن لەتیپەکەی ھێندەبەرزە وەک دڵی بەرگری لەھێڵی بەرگریدا یاریدەکات و خواستی بۆبردنەوەش کردویەتی بەجەنگاوەر.
وشەکان لەسەرماسکیرانۆ بێ پێشینەو بێ ھەڵسەنگاندن نەوتراون، ئەوکوڕەی تانگۆ بەتایبەت لەیارییەکانی مۆندیالی ٢٠١٤ی بەرازیلدا بەرامبەرئاستی بەرزوجەستەی تۆکمەو ئامادەیی تەواوی بۆیارییەکان، نازناوی جەنگاوەرە بێدارەکەی پێدرا، ئەولەمۆندیالدا بەرامبەر ھەموویاریزانانی تیپی بەرامبەر ھێندە سەخت و توندبوو وەک کێو راوەستابوو، نەک ئەوە بەڵکو لە ھەمووساتێکی یاریدا لەسەر تۆپ ئامادەو ھەوڵی ھێرشبردنی پێچەوانەشی دەدا، ئەم یاریزانە لەیاری پێش کۆتای و بەرامبەر ھۆڵەندا زیاتر درەوشایەوەو ئەلیخاندرۆ سابێلای راھێنەری ئەرجەنتین بەپلەی یەکەم لەسەردەستی میسی و ئەم و رۆمیرۆی گۆڵچی تیپەکەی گەیاندە یاری کۆتایی مۆندیال.

ماسکیرانۆ و کارلۆس تیڤێز
خافێری سەرکردە ساڵی ١٩٨٣لەشاری سان لۆرینزۆی ئەرجەنتین لەدایک بووە و لەیانەی ریڤەرپلەیتەوە دەستیپێکردووە، بەڵام بووبە ھاوەڵی بەردەوامی یاریزانێکی تری وڵاتەکەی خۆی کەئەویش لە بۆکاجۆنیۆرزی رکابەری مێژوویی ریفەرپلەیتدا یاریدەکرد.
خافێر ماسکیرانۆ لەریفەر وکارلۆس تێفز لە بۆکا دەبنە دووھاوڕێ ھێندەی ڕکابەری و سەرسەختی نێوان یانەکانیان ئەمان بە ١٨٠پلە پێچەوانە دەبنە ھاورێی گیانی بەگیانی یەکتری، پێکەوەچونە یانەی کۆرنتسیانزی بەرازیلی، پێکەوەھاتنە ئەوروپاو پێکەوەبوون بەیاریزانی یانەی وێستھام یونایتدی ئینگلیزی، تائەوکات وەک دوودیوی دراوێک وابوون و بۆھەمووشتێک پێکەوەبوون، بەڵام دواتر ماسکی دەچێتە لیڤەرپوڵ و لەوێوە دوورکەوتنەوەی نێوانیان دەستپێدەکات.

ماسکی و ئەرجەنتین
ماسکیرانۆ ساڵی ٢٠٠٣ بانگھێشتی ھەڵبژاردەی خوار٢٠ ساڵی ئەرجەنتین دەکرێت، ساڵی ٢٠١٠و٢٠١٤ لەگەڵ تیپی یەکەمی ئەرجەنتین بەشداری مۆندیالی کردووە، ھەروەک لەیارییەکانی کوپا-ئەمریکا شدا یاریزانی سەرەکی بووە، ئەو بۆتانگۆ گۆڵی تۆمارکردووەو خاوەنی چەند گۆڵێکە، دوای ئەوەی کۆتایاری کوپا-ئەمریکا یان بەھەڵبژاردەی چیلی دۆڕاند، لەدوای لیۆنێل میسی ئەمیش بریاریدا چیتریاری بۆ ھەڵبژاردەکەی نەکات، بەڵام دوای گەڕانەوەی میسی بۆ یاریکردن لەگەڵ ئەرجەنتیندا ماسکیرانۆش بڕیاری گەڕانەوەی داوەو ناوی لەپێکھاتەی ئەرجەنتیندایە بۆیارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیالی ٢٠١٨ ی ڕوسیا.
ماسکیرانۆو بارسێلۆنا
ئەم یاریزانە تائەوکاتەی ھاتەبارسێلۆنا شوێنی یاریکردنی ھێڵی ناوەڕاست بوو، بەڵام ئێستاوەک دڵی بەرگری یاریدەکات، خەرمانی دەسکەوتەکانیشی لەگەڵ بلوگرانا جێگای بایەخەو٤ جارنازناوی لالیگا، ٣جارجامی شای ئیسپانیا، ٣جارجامی سوپەری ئیسپانیا، ٢ نازناوی چامپیۆنس لیگ،٢جامی سوپەری ئەوروپاو٢ جارجامی مۆندیالی یانەکانیشی لەگەڵ بارسێلۆنا بردۆتەوە.
ئاوڕێکی خێرا بۆ ماسکی لەگەڵ یانەکانیدا
*٢٠٠٣ لەگەڵ ریڤەر پلەیت ی ئەرجەنتین ٤٣ یاری و ١ گۆڵ.
* ٢٠٠٥ تا ٢٠٠٦ لەگەڵ کۆرنتسیانزی بەرازیل ١٧ یاری کردووە.
*٢٠٠٦ تا ٢٠٠٧ لەگەل وێستھام یونایتدی ئینگلتەرا ٥ یاری کردووە.
*٢٠٠٧ تا ٢٠٠٩ لەگەڵ لیڤەرپوڵ ٩٤ یاری و ١ گۆڵی کردووە.
*٢٠١٠ تا ئێستا لەگەڵ بارسێلۆنا و چەندین نازناو.