CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 54 میوان

وەرزش

شۆڕشه‌كه‌ی‌ رافائێل بینیتێز ‌

ئاكۆ عارف: نازانم ده‌سته‌واژه‌ی‌ شۆڕش تاچه‌ند له‌گه‌ڵ وه‌رزش و یاری‌ تۆپی‌ پێدا یه‌كدێته‌وه‌ یان یه‌كده‌گرێته‌وه‌، له‌كاتێكدا وه‌رزش له‌ ئه‌مڕۆدا هێنده‌ی یاری‌ و گره‌وی‌ بردنه‌وه‌ و ڕكابه‌رییه‌ له‌سه‌ر نازناوه‌ ته‌قلیدییه‌كان،هێنده‌ی‌ ئه‌وه‌ش ئاوێزان بوونی‌ رۆحه‌ له‌گه‌ڵ جوانی‌ و هونه‌ردا و ئاوێته‌ بوونه‌ به‌خه‌یاڵێك كه‌ پڕیه‌تی‌ له‌ ئه‌فراندن،

نیان یاسین لە لوتکەدا وازی ھێنا

ئاکۆ عارف
نیان یاسین کچە یاریزانی تیپی پاسکیل ی یانەی نەورۆز ، بەھۆکاری خوێندن لە دەرەوەی ووڵات وازی لە یاریکردن ھێنا ، ئەو کە لەیاری پاڵەوانێتی و پێشبرَکێکاندا لەسەر ئاستی سلێمانی و کوردستان و عێراق ، لەدەرەوەی ووڵاتیش براوەی یەکەم دەبوو و زۆرجاریش دەبووە پاڵەوان و میدالی سەرکەوتنی گەورەی لە مل کراوە ، ڕەمزێکی تری وەرزشی شارەکەی و کچە پاڵەوانێکی پڕ جور ئەتی سلێمانی و کوردستان و عێراق یش بوو .

بەرشەلۆنە یان ڕیاڵ مەدرید

ئاکۆ عارف
لالیگا ھەفتەی ماوە ، بەرشەلۆنە بە ٧٤ خاڵ و بەجیاوازی ٤ خاڵ لەگەڵ ریاڵ مەدرید پلەی یەکەمی گرتووە ، کە ئەمیان خاوەنی ٧٠ خاڵە ، ڕکابەرییەکان تاگەیشتن بەو قۆناغە ھێندە توند بوون تەنانەت یاری دووەمی کلاسیکۆی ئەمساڵ یش کە بە بردنەوەی بەرشەلۆنە ٢_١ کۆتای ھات ھێشتا بەتەواوی ئەوەی دەرنەخستووە کە کێ پاڵەوانی وەرزی ئەمساڵ ی لالیگایە .

جا ئێوە کەی نەدۆڕاون !!

ئاکۆ عارف
خولی نایاب ی یانەکانی کوردستان ئەمساڵ یش کۆتای ھات ، وەک ھەموو ساڵانی پێشوو ھیچ یانەیەکی دەفەری سلێمانی نەبوە پاڵەوان و یانەیەکیشی بۆخولی پلەیەک دابەزی ، بەڵام ئەمجارە دور لەھەر چاوەڕوانیەک قوربانیە گەورەکە یانەی پێشمەرگە بوو .

پلانەکەی پێشمەرگە و سیروانی نوێ کۆتایی بەناکۆکی نێوانیان دەھێنێت

کاروان شێخ زیرەک / رۆژنامەنوسی وەرزشی
ھەفتەی پێشوو لەشاری بەغداد پاڵەوانێتی گۆرەپان و مەیدانی یانەکانی عێراق بەرێوەچوو کەتیایدا بینیمان، لەسەر ئاستی کچان، کچانی کوردستان بەگشتی و شاری سلێمانی بەتایبەتی پشکی شێریان بەرکەوت و لەلاوان و پێشکەوتوانیشدا بوون بە پاڵەوانی عێراق .

بەرشلۆنە یەکەمین و دواھەمین یانەی دنیا !

ئاکۆ عارف
یانەی بەرشلۆنە بە حەق ی نازناوی لالیگای دەستەبەرکرد و لە چامپیۆس لیگ یشدا لەدوا وێستگەدا لەبەرامبەر یۆفانتۆس ی ئیتاڵیادا چاوەڕوانی یەکلای کردنەوەی شەڕی کۆتای خولەکەیە و لەسەر جام ی شای ئیسپانیاش قسەی خۆی کردووە ، ئەم یانەیە تاگیشتن بە خاڵی کۆتای یەکلای کردنەوەی نازناوەکان بەربەستی زۆر بڕی دووچاری کێشەگەلێک یش ھات کە بەشێکیش لەچاودێران گرەوەی روخانی یانەکەیان لەسەر کردبوو !.

ڕیاڵ مەدرید تیپێک لە خەم

ئاکۆ عارف
ڕیاڵ مەدرید لەسەرەتاى ساڵى نوێ وە ، بەشێک لەو کێشانەى کە پێشتر ئەگەرى سەرهەڵدان یاخود دەرکەوتنى لێدەکرد وەک چاوەڕوان دەکرا دوچارى هات ، زیاتریش ئەوەى کێشەکانى دەخوڵقاند دروستبونى جۆرێک لە ڕق بوو لەنێوان یاریزانەکانى تیپەکەخۆیدا کە وردە وردە کەم تازۆر بەرۆکى گرت و بووە هۆکارى تێکدانى هاوسەنگ ى تیپ و دواجاریش ئەنجامى خراپ ى لێکەوتەوە .

جارێکیتریش شکستەکەی بایرن و چەند قسەیەکی تر !

ئاکۆ عارف
یانەی بایرن میونخ ی ئەڵمانیا ساڵانێکە بەسەردەمێکی زێڕینی خۆیدا تێدەپەڕێت ، بەڵام شکستی ئەمساڵ ی ئەو یانەیە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا ، بەدەر لەوەی تیپەکە دەخاتە بەردەم رافەی قوڵ ،ئەوا نەگەیشتن بە یاری کۆتای چامپۆیس لیگ لێکەوتەی بە دیوی نەرێنیدا زۆر دەبێت کە ڕەنگە بەر لە ھەر شتێک بەرۆکی گواردیۆلا ی راھێنەری یانەکە بگیرێت .

جەماوەر تەنیا بوونە پاڵەوان ى دەوێت

ئاکۆ عارف: حەزم لەشار چێتى نەبوە و نیە ، بەڵام دواکەوتنەوەى تیپى تۆپى پێى یانەکانى سنورى پارێزگاى سلێمانى لە ریزبەندى خول و لە کاروانى یارییەکاندا و وەک هەمیشە ناچار بەهەڵوەستەکردنم دەکات ، چونکە ناکرێت تینوى بردنەوەى نازناوێکى وەک خول ى نایاب ى یانەکانى کوردستان بین و تیپەکانیشمان لە ریزبەندى خولەکەدا لە خوار یەکەمى ریزبەندیەوەبن ،

ئەی یانەی پێشمەرگە کوا ؟!

ئاکۆ عارف: لە چەند ساڵی پێشوودا بەھۆی بەھێزی و ھێزی ئاشنانەبووی تیپەکە بەدۆڕاندن بەندە یانەی پێشمەرگە ی سلێمانی م بەتیپی خەون و خۆزگە دەشوبھاند ،

چافى و په‌ڕینه‌وه‌ بۆ ئه‌ركى راهێنه‌رى

ئاكۆ عارف: چافى هێرناندز مایسترۆ ى یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ و ماتادۆره‌كانى ئیسپانیا پێویستى به‌ پیاهه‌ڵدان و پێناسه‌كردن و زۆر ووتن له‌سه‌رى نیه‌ ، به‌ته‌نیا كورتبونه‌وه‌ى ناوى ئه‌و له‌نازناوى مایسترۆدا خۆى له‌خۆیدا ماناگه‌لێكى زۆرى هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌كرێت وه‌ك دیارده‌ش بشوبهێندرێت .