CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 49 میوان

سپۆرت وەرزش

بەرشلۆنە یەکەمین و دواھەمین یانەی دنیا !

ئاکۆ عارف
یانەی بەرشلۆنە بە حەق ی نازناوی لالیگای دەستەبەرکرد و لە چامپیۆس لیگ یشدا لەدوا وێستگەدا لەبەرامبەر یۆفانتۆس ی ئیتاڵیادا چاوەڕوانی یەکلای کردنەوەی شەڕی کۆتای خولەکەیە و لەسەر جام ی شای ئیسپانیاش قسەی خۆی کردووە ، ئەم یانەیە تاگیشتن بە خاڵی کۆتای یەکلای کردنەوەی نازناوەکان بەربەستی زۆر بڕی دووچاری کێشەگەلێک یش ھات کە بەشێکیش لەچاودێران گرەوەی روخانی یانەکەیان لەسەر کردبوو !.

جارێکیتریش شکستەکەی بایرن و چەند قسەیەکی تر !

ئاکۆ عارف
یانەی بایرن میونخ ی ئەڵمانیا ساڵانێکە بەسەردەمێکی زێڕینی خۆیدا تێدەپەڕێت ، بەڵام شکستی ئەمساڵ ی ئەو یانەیە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا ، بەدەر لەوەی تیپەکە دەخاتە بەردەم رافەی قوڵ ،ئەوا نەگەیشتن بە یاری کۆتای چامپۆیس لیگ لێکەوتەی بە دیوی نەرێنیدا زۆر دەبێت کە ڕەنگە بەر لە ھەر شتێک بەرۆکی گواردیۆلا ی راھێنەری یانەکە بگیرێت .

ڕیاڵ مەدرید تیپێک لە خەم

ئاکۆ عارف
ڕیاڵ مەدرید لەسەرەتاى ساڵى نوێ وە ، بەشێک لەو کێشانەى کە پێشتر ئەگەرى سەرهەڵدان یاخود دەرکەوتنى لێدەکرد وەک چاوەڕوان دەکرا دوچارى هات ، زیاتریش ئەوەى کێشەکانى دەخوڵقاند دروستبونى جۆرێک لە ڕق بوو لەنێوان یاریزانەکانى تیپەکەخۆیدا کە وردە وردە کەم تازۆر بەرۆکى گرت و بووە هۆکارى تێکدانى هاوسەنگ ى تیپ و دواجاریش ئەنجامى خراپ ى لێکەوتەوە .

ئەی یانەی پێشمەرگە کوا ؟!

ئاکۆ عارف: لە چەند ساڵی پێشوودا بەھۆی بەھێزی و ھێزی ئاشنانەبووی تیپەکە بەدۆڕاندن بەندە یانەی پێشمەرگە ی سلێمانی م بەتیپی خەون و خۆزگە دەشوبھاند ،

جەماوەر تەنیا بوونە پاڵەوان ى دەوێت

ئاکۆ عارف: حەزم لەشار چێتى نەبوە و نیە ، بەڵام دواکەوتنەوەى تیپى تۆپى پێى یانەکانى سنورى پارێزگاى سلێمانى لە ریزبەندى خول و لە کاروانى یارییەکاندا و وەک هەمیشە ناچار بەهەڵوەستەکردنم دەکات ، چونکە ناکرێت تینوى بردنەوەى نازناوێکى وەک خول ى نایاب ى یانەکانى کوردستان بین و تیپەکانیشمان لە ریزبەندى خولەکەدا لە خوار یەکەمى ریزبەندیەوەبن ،

بەرشەلۆنە یان ڕیاڵ مەدرید

ئاکۆ عارف
لالیگا ھەفتەی ماوە ، بەرشەلۆنە بە ٧٤ خاڵ و بەجیاوازی ٤ خاڵ لەگەڵ ریاڵ مەدرید پلەی یەکەمی گرتووە ، کە ئەمیان خاوەنی ٧٠ خاڵە ، ڕکابەرییەکان تاگەیشتن بەو قۆناغە ھێندە توند بوون تەنانەت یاری دووەمی کلاسیکۆی ئەمساڵ یش کە بە بردنەوەی بەرشەلۆنە ٢_١ کۆتای ھات ھێشتا بەتەواوی ئەوەی دەرنەخستووە کە کێ پاڵەوانی وەرزی ئەمساڵ ی لالیگایە .

چافى و په‌ڕینه‌وه‌ بۆ ئه‌ركى راهێنه‌رى

ئاكۆ عارف: چافى هێرناندز مایسترۆ ى یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ و ماتادۆره‌كانى ئیسپانیا پێویستى به‌ پیاهه‌ڵدان و پێناسه‌كردن و زۆر ووتن له‌سه‌رى نیه‌ ، به‌ته‌نیا كورتبونه‌وه‌ى ناوى ئه‌و له‌نازناوى مایسترۆدا خۆى له‌خۆیدا ماناگه‌لێكى زۆرى هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌كرێت وه‌ك دیارده‌ش بشوبهێندرێت .

پلانەکەی پێشمەرگە و سیروانی نوێ کۆتایی بەناکۆکی نێوانیان دەھێنێت

کاروان شێخ زیرەک / رۆژنامەنوسی وەرزشی
ھەفتەی پێشوو لەشاری بەغداد پاڵەوانێتی گۆرەپان و مەیدانی یانەکانی عێراق بەرێوەچوو کەتیایدا بینیمان، لەسەر ئاستی کچان، کچانی کوردستان بەگشتی و شاری سلێمانی بەتایبەتی پشکی شێریان بەرکەوت و لەلاوان و پێشکەوتوانیشدا بوون بە پاڵەوانی عێراق .

نازناوی خولی نایاب بۆته‌ خه‌ون و خه‌یاڵ !!!

ئاكۆ عارف: بۆچی یانه‌كانی سلێمانی و سنوری پارێزگای سلێمانی ناتوانن له‌سه‌ر ئاستی كوردستان نازناوی خولی نایاب ی یانه‌كانی كوردستان ده‌سته‌به‌ربكه‌ن !و له‌سه‌ر ئاستی یانه‌كانی عێراق یش توانای ئه‌وه‌یان نیه‌ لانی كه‌م بۆ هه‌میشه‌ تیپێكی به‌هێز و گه‌وره‌بن !.