سپۆرت وەرزش
پاڵەوانی کیا لە کوردستانەوە بەرەو بەڕازیل
- زياتر
-
19 حوزەیران 2013
- بڵاوكراوەتەوە لە چوار شەممە, 19 حوزەیران 2013 14:41
- نوسراوە لە لایەن سامان بریفکانی
دوای ئەوەی تیپی ھەندرێن لە شاری ھەولێر نازناوی پاڵەوانێتیی کیا جامی کیشوەرەکانی ٢٠١٣ ی لە یاریی فوتساڵ بەدەست ھێنا، دوای ئەوەی لە یارییەکی بەھێزدا توانی بە ئەنجامی ٥-٤ لە تیپی دێرینی شاری سلێمانی بباتەوە لەو پاڵەوانێتییەی کە کۆمپانیای نیم تاکە بریکاری کیا مۆتۆرز لە ھەرێمی کوردستان سەرپەرشتیی کرد بە ھاوکاریی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان و بە بەشداریکردنی ٣٨٤ یاریزان لە ٤٠ تیپی میللی، رۆژی یەکشەممە ٢٣ ی تەممووز خاوەنی پلەی یەکەم بەرەو وڵاتی بەڕازیل بەڕێ دەکەوێ بۆ بەشداریکردن لە کۆتاییەکانی پاڵەوانێتیی کیا جامی کیشوەرەکان لە یاریی فوتساڵ بە ناوی ھەرێمی کوردستان شانبەشانی تیپەکانی وڵاتانی: بەڕازیل، باشووری ئەفریکا، ئەردەن، کۆلۆمبیا، چیلی، پیرۆ، ئەرژەنتین، فەڕەنسا.
پاڵەوانی کورد نزار ئەحمەد بوو بە پاڵەوانی وابای جیھان
- زياتر
-
17 حوزەیران 2013
- بڵاوكراوەتەوە لە دوو شەممە, 17 حوزەیران 2013 00:22
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
لە لایەن (زەکەریا محەممەد)وە
دوای ئەوەی بۆ یەکەمجار شاندی یەکێتی وابای کوردستان بەشداری لە پاڵەوانیەتی وابای جیھانی کرد، پاڵەوانی جیھانی (نزار ئەحمەد) بە ناوی کوردستان بەشداری لە پالەَوانیەتیەکە کرد و توانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی بالای کورت بەدەست بھێنێت.
فیرگسۆن لە مانچستەر دەمێنێتەوە
- زياتر
-
18 ئایار 2013
- بڵاوكراوەتەوە لە شەممە, 18 ئایار 2013 14:07
- نوسراوە لە لایەن Ako arif
ئاکۆ عارف: لە هەرکاتێکدا باس لە یانەکانى ئینگلترا بکرێت بەبێ هەڵوەستەکردن لەسەر یانەى مانچستەر یونایتد بۆچون و هەڵسەنگاندنەکان لاواز و بێپێز دەبن ، مێژووى مانچستەر یونایتدیش بەتایبەتى لە 25 ساڵى رابردوودا و لەسەردەستى پیاوێک کە ( فیرگسۆن )ى راهێنەرى تیپەکەیە لەسەردەمى گەشانەوەى خۆیدا بووە ، بۆیە باسکردنى مانچستەریونایتدیش بەبێ سێر ئەلێکس فیرگسۆنى راهێنەرى تیپەکە دەچێتە خانەى بێویژدانیەوە .
نیمار لەگەڵ بەرشەلۆنە لەبەردەم چاوەڕوانیەکاندا
- زياتر
-
13 حوزەیران 2013
- بڵاوكراوەتەوە لە پێنج شەممە, 13 حوزەیران 2013 06:15
- نوسراوە لە لایەن Ako arif
ئاکۆ عارف: دواجار نیمار ى بەرازیل ى بووە کەتەلۆنى ، ئەو کەلە ئێستادا دیارترین یان بەزۆر لێکدانەوە باشترین یاریزانى ووڵاتەکەیەتى و زیاتر لەوەش زۆرێک بەجێگرەوەى پێلێ یان رۆناڵدۆى ناودەبەن ، بەچونى بۆ یانەى بەرشەلۆنەو پۆشینى درێسى بلوگرانا توانى کۆمەڵێک ئامانج بپێکێت ، بەڵام ئەرکى ئەو لە یانەیەکى گەورەى وەک بەرشەلۆنەدا گران و قورسە و سەربارى هەڵکەتووى و بەهرەمەندیەکانى خۆى و بەهێزى بەرشەلۆنەش نیمار داسیلفا لەژێر نەشتەرى بۆچونە جیاوازەکاندایە .
یانەى نەورۆز جارێکیتر لە هاوکێشە ى نایاب دا
- زياتر
-
23 نیسان 2013
- بڵاوكراوەتەوە لە سێ شەممە, 23 نیسان 2013 22:14
- نوسراوە لە لایەن Ako arif
ئاکۆ عارف: هەرجارێک لەیاریگاى زانکۆ ئامادەى بینینى یارییەکانى یانەى نەورۆز بووم وەک هەرتیپێکیتر سەرنج و تێبینیم لەسەر ئەم یانەیەش هەبووە ، بەڵام لە زۆربەى کاتەکاندا و تائەم ساتەش بەرامبەریان گەشبین بووم ، دیارە یاریگاى زانکۆ بۆ من زۆرترین دەرفەتم دەداتێ کە لە مدرەجى یاریگاکەوە لە زۆربەى کاتەکاندا هەڵوەستە لەبەرامبەر یانەکەدا بکەم .
شاندی یەکێتی وابای کوردستان بەشداری لە پاڵەوانیەتی وابای جیھانی دەکات
- زياتر
-
06 حوزەیران 2013
- بڵاوكراوەتەوە لە پێنج شەممە, 06 حوزەیران 2013 23:11
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
سەرۆکی یەکێتی وابای کوردستان (ئەحمەد ڕامبۆ) ڕایگەیاند کە ئەمساڵ یەکێتی لەشجوانی وابای کوردستان بە فەرمی بانگھێشتکراوە بۆئەوەی بەشداری بکات لە پاڵەوانیەتی لەشجوانی وابای جیھانی کە بڕیارە لە ١٢-١٦ ی ئەم مانگە لە وڵاتی ھەنگاریا بەڕێوەبچێت.
عێراق وەرزشەکەشى وێرانە!!
- زياتر
-
17 نیسان 2013
- بڵاوكراوەتەوە لە چوار شەممە, 17 نیسان 2013 07:55
- نوسراوە لە لایەن Ako arif
ئاکۆ عارف: لە هەفتەى دووەمى قۆناغى دووەمى خولى بژاردەى تۆپى پێى یانەکانى عێراق دا ، کاتێک یانەى هەولێر دەبێتە میوان ى یانەى قوە جەوییە و یانەى هەولێر بە 3 گۆڵ ى بێبەرامبەر یارییەکەش دەدۆڕێنێت دواى تەواوبونى یارییەکە هاندەرانى یانەى قووە جەوییە بە زیاتر لە شێوازێک پەلامارى یانەى هەولێر ئەدەن ، ئێمە دەسترێژى هاندەرانى قووەى جەویە مان لە زیاتر لە سەرچاوەیەکەوە بیستووە .
بروسیا و بایرن میونخ زیاتر لە نازناوێک
- زياتر
-
29 ئایار 2013
- بڵاوكراوەتەوە لە چوار شەممە, 29 ئایار 2013 22:28
- نوسراوە لە لایەن Ako arif
ئاکۆ عارف: هەردوو یانە بەهێزەکەى ئەڵمانیا بایرن میونخ و بروسیا دۆرتمۆند دواى رکابەرییەکى زۆر لە خولى ووڵاتەکەیاندا لەسەر ئەوە نەوەستان رکابەرییان تەنیا لە چوارچَوەى سنورى ئەڵمانیادا بێت بەڵکو وەک هەموومان بینیمان ئەوان لە دوا وێستگەى چامپیۆنس لیگ دا جارێکیتر گرەویان لەسەر گەورەى یان بەهێزى خۆیان کردەوە .
میســـــی دێتە ماڵەکەی تــــۆش !
- زياتر
-
03 نیسان 2013
- بڵاوكراوەتەوە لە چوار شەممە, 03 نیسان 2013 09:22
- نوسراوە لە لایەن Didar Nanekeli
دیـــدار نانەکەلی: رۆژنامەی دیپەرتیڤۆ لاکەرۆنیای کەتەلۆنی بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو ئاشکرایکرد کە ئەستێرەی ناوداری جیھانی تۆپی پێ لیۆنێل میسی شەوانە خەریکی یاریکردنە بە پلەی ستەیشن لە رێگەی ئینتەرنێتەوە.