چۆنیه‌تی دروست کردن و لێنانی کفته‌ به‌ برنج

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن پ‌د‌ف

پێمان خۆش بوو چۆنیه‌تی درووست بوونی کفته‌ به‌ برنج بۆ ئێوه‌ی ئازیز روون بکه‌ین تا تاموو جێژی رۆژانه‌تان بگۆرێ ، هیوام وایه‌ سوود وه‌رگرن و له‌گه‌لم بن بۆ ئاماده‌ کردنی که‌ره‌سته‌کان به‌لام ئه‌م که‌رسته‌یه‌ ته‌نها بۆ 12 کفته‌ی لێده‌رئه‌جێ ئێوه‌ به‌ پێی خۆتان ئه‌توانن زیادی بکه‌ن فه‌رموون :

-        سێ به‌رداخ برند .

-        گۆشت .

-        قیمه‌ .

-        که‌ره‌وز

-        به‌هاراتی ره‌ش .

-        نۆکی ساخ یان له‌تکه‌نۆک .

-        زه‌رده‌چیوه‌ .

-        کشمیش و باده‌م به‌پێی حه‌زت .

فه‌رموو ئێستاش ده‌ست به‌ ئاماده‌کردنی ده‌که‌ین له‌گه‌لم بن :

سه‌ره‌تا 3 په‌رداخ برنج بخه‌ ناو ئاوه‌وه‌ تا ماوه‌ی نزیكه‌ی 10 سه‌عات, پاشان به‌ سوزگیه‌ك بی پاڵێوه‌ تا جوان ئاوه‌كه‌ی لێ ببێته‌وه‌ .

پاشان به‌ش به‌ش له‌ عه‌ساره‌ (مه‌كینه‌یی زه‌ڵاته‌)ی بده‌ تا ووورد ده‌بێت, كه‌وچكێكی چێشت خوێی پێوه‌كه‌,
پاشان ڕوبعی كیلۆیه‌ك یان زیاتر به‌پێی ئاره‌زوو گۆشتی حه‌یوان بهێنه‌ جوان هه‌موو چه‌وریه‌ك یان پێستێك كه‌ پێوه‌یه‌تی لێی بكه‌ره‌وه‌ واته‌ (با ته‌نها گۆشته‌كه‌ بمێنێته‌وه‌) ئینجا به‌ چه‌قۆ كه‌مێك ووردی بكه‌و به‌ ده‌ست تێكه‌ڵ به‌ برنجه‌كه‌ی بكه‌, وه‌ جارێكی تر به‌ش به‌ش له‌ عه‌ساره‌ی بده‌ تا جوان وورد ئه‌بن و وه‌ك هه‌ویری لێ دێت.

پاشان قیمه‌ بۆ ناو كفته‌كه‌ ئاماده‌ بكه‌ به‌م شێوه‌یه‌:

تاوه‌یه‌ك بێنه‌و كه‌مێك ڕۆنی تێدا بقرچێنه‌، پیازێك زیاتر یان كه‌متر به‌پێی ئاره‌زوو وورد بكه‌ و سوری بكه‌ره‌وه‌ له‌ناوی دا, هه‌ندێك كه‌ره‌ووز وورد بكه‌و سوری بكه‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵی دا, قیمه‌كه‌ خۆێی پێوه‌ بكه‌و سوری بكه‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ پیاز و كه‌ره‌ووزه‌كه‌, كه‌مێك به‌هاراتی ڕه‌شی پێوه‌كه‌, كشمیش و بایامی تێ بكه‌و سوری بكه‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌مووی, بۆ خوشكێك كه‌ حه‌زی له‌ به‌هاراتی ڕه‌ش یا كشمیش یا بایام نه‌بێت ئه‌توانیت تێ ی نه‌كات.

كه‌ جوان ئه‌مانه‌ت سور كرده‌وه‌ ئینجا بیكه‌ به‌ سوزگیه‌ك دا بۆ ئه‌وه‌ی هیچ ڕۆنی پێوه‌ نه‌مێنێت ‌چونكه‌ زۆر گرنگه‌ كه‌ ڕۆن له‌ناو قیمه‌ی كفته‌كه‌دا نه‌بێت ‌چونكه‌ ئه‌بێته‌ هۆی هه‌ڵوه‌شاندنی كفته‌كان.

برنجه‌كه‌ی كه‌ حازرت كردبوو پێشتر بیهێنه‌و گونك گونكی بچوك بیخه‌ ناو ده‌ستت‌ كه‌مێك قوڵی بكه‌و ئینجا له‌ قیمه‌ حازركراوه‌كه‌ پڕی بكه‌ وه‌ پاشان ده‌می دابخه‌و جوان خڕی بكه‌ره‌وه‌. با گونكی برنجه‌كه‌ نه‌ ئه‌ستور بێت وه‌ نه‌ ته‌نك.

ئینجا مه‌نجه‌ڵێك بهێنه‌, ئه‌و ڕۆنه‌ی له‌ قیمه‌كه‌ جیات كردبۆوه‌ بیخه‌ ناوی, پاشان كه‌مێك ئاوی تێ بكه‌ تا دێته‌ كۆڵ, كه‌ كوڵا هه‌ندێك نۆك یان له‌تكه‌ نۆكی تێ بكه‌ (ئه‌گه‌ر له‌تكه‌ نۆكت به‌كار هێنا با (30) ده‌قه‌ پێشتر له‌ئاودا خوسابێت, وه‌ ئه‌گه‌ر نۆكی ساخت به‌كار هێنا ئه‌وا ئه‌بێت نۆكه‌كه (10) سه‌عاتێك له‌ئاودا بووبێت تا جوان بخوسێت).

پاشان كه‌مێك زه‌رده‌چه‌وه‌ی تێ بكه‌ یان ئه‌گه‌ر حه‌زت كرد شله‌كه‌ت سوور بێت ئه‌توانی دۆشاوی تێ بكه‌یت له‌ بری زه‌رده‌چه‌وه‌.

پاشان كفته‌كان یه‌ك یه‌ك به‌ هێواشی بخه‌ ناو ئاوه‌كه‌وه‌. تامی ئاوه‌كه‌ بكه‌ ئه‌گه‌ر خوێی ویست تێ بكه‌, ئه‌گه‌ر هاتوو قیمه‌ مایه‌وه‌ و هه‌ویری برنجه‌كه‌ ته‌واو ببوو ده‌توانی قیمه‌كه‌ بخه‌یته‌ ناو ئاوه‌كه‌ی.

له‌سه‌ر ئاگرێكی مامناوه‌ند دای بنێ تا ده‌كوڵێت ئه‌بینی کفته‌که‌ نه‌رم ده‌بێت به‌ڵام وریابه‌ زۆر له‌سه‌ر ئاگر نه‌مێنێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ کفته‌که‌ نه‌رمتر ئه‌بێ و ده‌شکێ .

هیوام وایه‌ به‌دڵتان بوبێت

------------

به‌رێزان چێشت لێنان هیچ عه‌بێکی تێدا نیه‌  له‌ نه‌ته‌وه‌ی ئێمه‌ هه‌رله‌کۆنه‌وه‌ ئه‌لێن کور یان پیاو عه‌یبه‌ خواردن دروست بکات رای من به‌ عه‌کسی ئه‌م قسه‌یه‌یه‌ بۆ گه‌ر بێت تۆ که‌وتیه‌ شوێنێک که‌ که‌سووکارت دروون وه‌ یان خوا نه‌که‌ خێزانت نه‌خۆش بێت ئا له‌م حاله‌تانه‌ ره‌گه‌زی نێر خواردن درووست کردن بزانی عه‌یب نیه‌ هیوام وایه‌ به‌ دلێکی فراوان لێم وه‌رگرن  له‌گه‌ل رێزم براتان سامان هه‌ولێری

سامان کمال هه‌ولێری -

سامان که‌مال هه‌ولێری له‌ سالی 1985 له‌ شاری هه‌ولێر له‌ دایک بووه ده‌رچووی پیشه‌یی له‌ شاری هه‌ولێر ، ساڵانی 2009 که‌وتۆته‌ نێو تۆری راگه‌یاند که‌ یه‌کێک بو له‌ حه‌زوو ئاواته‌کانی سامان ئێستا ژیانی هاوسه‌ری پێک هێناوه‌ هه‌ر له‌ شاری ‌هه‌ولێر ژیان به‌سه‌ر ده‌بات ، وه‌ یه‌کێکه‌ له‌ کارمه‌ندانی ئاژانسی کوردستان بۆ ده‌نگوباس ( AKnews ) له‌ شاری هه‌وڵێر‌ .


Articles by this Author:

هەفتەنامەی باسەڕە داخراهەفتەنامەی باسەڕە داخرا
ئاژانسی کورستان بۆ ده‌نگوباس ئەمڕۆ چوارشەممه‌ ڕایگه‌یاند ژمارە 345ی هەفتەنامەی...
هەمیشە كار لەسەر بەهێزتركردنی پێوەندیی هاوسەرگیریی بكەهەمیشە كار لەسەر بەهێزتركردنی پێوەندیی هاوسەرگیریی بكە
پێوەندی ژن و پیاو لەسەر بنەمای خۆشەویستی، تەبایی، ئاگالێ بوون،...
جلی‌ ته‌سك مۆدێلی‌ جه‌سته‌ی‌ قه‌ڵه‌وی‌ لای‌ كچان نه‌هێشتووه‌جلی‌ ته‌سك مۆدێلی‌ جه‌سته‌ی‌ قه‌ڵه‌وی‌ لای‌ كچان نه‌هێشتووه‌
هه‌ندێك وه‌كو چاولێكه‌ری‌ خۆیان لاوازده‌كه‌ن، به‌لاَم رێگای‌ نا ته‌ندرووست هه‌ڵده‌بژێرنو،...
وەلامێک بۆ باران عەلی لە مالپەری سەربەستوەلامێک بۆ باران عەلی لە مالپەری سەربەست
له‌سه‌ردانێکمدا بۆ ماڵپەری سەربەست بابەتێک لە بابه‌ته‌کانی ئەم ماڵپەرەم به‌رچاو که‌وت...
كه‌سایه‌تییه‌ ژنه‌كانی مێژوو .. سه‌یرو سه‌مه‌ره‌كانی ژیانیانكه‌سایه‌تییه‌ ژنه‌كانی مێژوو .. سه‌یرو سه‌مه‌ره‌كانی ژیانیان
ئه‌م بابه‌ته‌ له‌زمانی بیانی وه‌رگێردراوه‌ بۆ زمانی تورکی وه‌ دوای...
له‌ شەش مانگی ڕابردوودا 87 حاڵه‌تی توندوتیژی دژی ڕۆژنامه‌نووسان تۆمار كراوەله‌ شەش مانگی ڕابردوودا 87 حاڵه‌تی توندوتیژی دژی ڕۆژنامه‌نووسان تۆمار كراوە
به‌پێی ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس ئەمرۆ شه‌ممە (3) ته‌مووز 2010 ...
هاتوچۆ بۆ پێشكەوتنی ژیانەهاتوچۆ بۆ پێشكەوتنی ژیانە
قادر سدیق مەحموود ئاغادیارە مەسەلەی هاتوچۆ لە جیهاندا لە لایەن...
گرنگی‌ به‌نینۆكه‌كانت بده‌گرنگی‌ به‌نینۆكه‌كانت بده‌
یه‌كێك له‌لایه‌نه‌ جوانكارییه‌كانی‌ كچان په‌یوه‌ندی‌ هیه‌ به‌جوانی‌ په‌نجه‌و نینۆكه‌كانیان، لێره‌دا...
Comments (6)Add Comment
0
...
written by dayke aland hollanda, June 08, 2010
dastakant xosh barez baraste afaren sarkawto bet wa aw peawae ka pee aeb bet chesht lebne dabet peshe aeb bet kabexwa ama rae mna dobaraa afaren
سامان کمال هه‌ولێری
...
written by سامان کمال هه‌ولێری, June 09, 2010
سۆر سوپاس بۆتۆ به‌رێزم له‌ هه‌مان کاتدا قسه‌کانت زۆر جوانه‌ هیوای سه‌رکه‌وتن بۆتۆ وه‌ بۆ هه‌موو کوردێک
0
...
written by zooz, June 09, 2010
dast xosh bet baraste sodm le war krt hewadarm hamesha xwardne tazaman bo bket agr bkret tareqaka bnose lagl rasmesh hata stepe xwrdnaka xal xal lagal to ben la gle rezma bo hamo karmandan ka lanaw am sita qashanga

zooz
0
...
written by ڕازاو, June 14, 2010
ده‌ست خۆش کاک سامان خواردنی خۆش ئاماده‌ ده‌که‌ن. من تازه‌ ماڵم و ڕاستیه‌که‌ی پێشتر ئه‌م شتانه‌ لێره‌ فێر نه‌کراوم ده‌بێت په‌نا به‌رمه‌ به‌ر ئه‌م ریسێپتانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی وورده‌ وورده‌ لێی فیر بم .. سوپاسی هاوسه‌ره‌که‌شم.
0
...
written by helen, July 31, 2010
slaw la toi barez mn taza chwmata naw zhyani hawsari wakw hamw kchekitr hazm ba xwardn drwst krdnbw bo xomw bo pyawakashm ta shanazim pewa bkat mn zor supasi to akam barasti dwai binini am saitaw am babata yaksar dastm krd ba drwst krdni we bawarm baxom nabw wtm ama xasarishi akam balam taqikrdnawa bashtrin balgaya bawartanbe zor xoshhhhhhhhhhhhhh w zorrrrr batama bamarjek ama yakam jarishma balam zor bajwani zanim chwnka kaka saman zor rwnkrdnawakai jwanbw dastt xoshbet.boqsakai kotaisht mn alem bo brsyati 3aib nabet ay bo xwardn drwstkrdn 3aibbet bbwrn balam naanin 3ayba bchita darawa xwardni 3+4 rozh konbw bxoit supasi to akam xwaigawra padashtt bdatawa kaka samani barez ,,,,swed
سامان کمال هه‌ولێری
...
written by سامان کمال هه‌ولێری, August 01, 2010
سلاوت لێبێت بەرێ

من پێشەکی دەست خۆشی لە بەرێزت دەکەم هێلێن خان کە هەستاوی بە ئەنجام دانی یەم جۆرە خواردە،،، لەسەرەوەشدا باسم کردوە هەر کارێک ئەنجامی ئەدەی ئەبێ باورت بەخۆ بیت گرنگ نیە تێکی ئەدەی گرنگ ئەوەیە هەلە نەکەی
دووبارەدەست خۆش بەرێزم ژیان و تەمەندرێژی بۆ ئێوە بەرێزم ژیوانی هاوسەریتان پیرۆزبێت

سەرکەوتووبیت
براتان سامان هەولێری
ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it

Write comment
smaller | bigger

busy