مەسعودى مەلا هەمزە: ئایین وەک بەشێکى گرنگ لە ژیانى زۆربەى تاکەکانى کۆمەڵگا زۆرترین و دیارترین کاریگەرى هەبووە، بە تایبەتى لە کۆمەڵگاى کوردى، کە ئەو کۆمەڵگایە بە کۆمەڵگایەکى پەیڕەوکەرو پەیوەست بە ئایین ناسراوە، ئەگەرچی زۆرجار لەلایەن ناحەزانەوە کورد بە گەلێکى کافر و زەندیق و بگرە هەندێ جار بە جوولەکەش ناوى هاتووە، کەچی ئەوە هیچ کاریگەرییەکى ئەوتۆی نەبووە لە سارکردنەوەو دوورخستنەوەى کورد وەک گەلێکى دیندار لە پەیڕەوکردنى ئایین و خواپەرستى.
وتاری هونهری ئهدهبی
چڕینى سروودو گۆرانى ئایینى... دڵسۆزییە بۆ ئایین یان فاکتەرێکە بۆ خۆناساندنى هونەرمەند
گۆرانی نوێ: هونهرێک له سهرسووڕهێنهریی و وزهیهک بۆ رسکانی کولتووریی
مێلۆدی، دیمهن، وێنەو نماییشه ناسازو لاساییکهرهوهکانی ئهو گۆرانی و کلیپانه نهک ههر نزیک نین لهژیانی راستینەیی گۆرانیبێژو بینهری کورد، بهڵکوو بینهری چهپێنراو و سیخناخ بهخهونی رۆژئاوای کوردییش گیرۆدهی دۆخێکی ساخته یان دوور لهراستیی دهکهن..
زەهاوی و کاوانی ڕاپی ئاینی سەردەخەن
وشیار ئەحمەد ئەسوەد : تا ئێستا سێ نووسینی ستایشئامێزم لەسەر بەرنامەی "من جیاوازم" بڵاو کردووەتەوە، لە هەرسێک نووسیندا دەستخۆشیم ئاراستەی کەناڵی ئاسمانیی زاگرۆس و ستافە بەڕێزەکەی ئەو بەرنامەیە کردبوو بەرامبەر بەدەرخستنی توانا و بەهرە شاراوەکان، بەڕاست ئەوان (بەهەموو کەموکوڕییەکانیشیانەوە) شیاوی ستایشن.
چاودێری هونهری نهیتوانی چاودێر بێت...ههر زووئاشکرا بوو کێیه

توانا عومەر : ماوەیەکە لە چەند ماڵپەڕێک دەبینم کەسێک بەناوی (چاودێری هونەری) نوسینی بێبنەماو دوور لەهەموو راستییەک بڵاو دەکاتەوە لەسەر هونەرمەندان، زۆر لام سەیرە ئەو برادەرە ئەوەندە رەخنە لەخەڵک دەگرێت، بەڵام بەناوی چاودێری هونەریەوە شت بڵاو دەکاتەوە، لەکاتێکدا پێ دەچێ ئەو برادەرە تەنها چەند جارێک لەدوای مەڕو ماڵات شمشاڵێکی بەسەقەتی لێدابێت کە خۆشی لێی بێزار بوبێت
سنوور دانان بۆ بڵاوکردنەوەی بابەتی بێ خاوەن خزمەتێکە بەرەوتی رۆژنامەنووسی ئەلیکتڕۆنی
هەولێر 31 ئاب/ئۆگستس - خۆشەویستان، رۆژنامەنووسان، هونەردۆستان، ماوەیەکە چەند کەسێک بەناوی خوازراوەوە، یا بەهەڵگری ناوی "چاودێری هونەری" دەکەوێتە گیانی هونەرمەندان و ئەو کەسانەی لە بوارەکە کار دەکەن، بەبابەت و بڵاوکراوە کە هیچیان لە بەرژەوەندی وڵات و هونەری کوردیدا نییە بەهرە هونەرییەکان دەکوژن و تواناکان لەناو دەبەن.
کاریکاتێر.. ئەو هونەرەی کەوتووەتە پەراوێزەوە
وشیار ئەحمەد ئەسوەد: وا دەزانم لە سەرەتای ساڵانی نەوەتەکان بوو ئەودەم لە دیوێکدا گەرمەی دەرکەوتنی کۆمەڵە گۆرانییەکی نوێم بوو لە تەلەڤزیۆنی کەرکووک، هاوکات زۆر بەڕژدی خۆم سەرقاڵی نووسینی ڕەخنەیی لە بواری هونەر و کاری ڕۆژنامەوانیش کردبوو، ئەوکات هونەرمەندی کاریکاتێریست عەلی دەروێش (بەمۆ)، لە بەردەم نەقابەی هونەرمەندانی عێراقدا پێشانگەیەکی تایبەتی کاریکاتێری کردەوە و لە یادم نییە ژمارەی ئەو کاریکاتێرانەی پێشانی دابوون چەند بوو، بەڵام ئەوەی پەیوەندیی بەمنەوە هەبوو، هەرگیز لە یادی ناکەم کە یەک لە کاریکاتێرەکانی تایبەت کردبوو پێمەوە..
وهڵامی چاودێری هونهری....بۆ کاک حازم لهڕێگهی چرا تیڤیهوه
چاودێری هونەری : ەمانە نیشانی کەساکانی بدە ئەو کات دەڵیت کامە مان گەندەڵین یان من ناحەقیم کردوە یان زەکەریا ناحەقی کردوە بەرام بەر میلەت و هونەر،تۆ دەڵیت من لە گەڵ کاری گەندەڵ نیم ئەی باشە ئەمانە گەندەڵی نین..
چاودێری هونەری كێ چاودێری تۆیە ؟
من بە کارەساتی دەبینم و دەڵێم حەیف کەسێکی وەک جەنابت چاودێری میللەتێک بێت و کەسێکی وەک هونەرمەند زەکەریاش بکەوێتە بەر قەڵەمی جەنابت... چونکە!!!!!!!!!!!! تۆ کاکی چاودێر مەگەر بەس خودا بزانێ چ گەندەڵێکی؟ زەکەریا بە قەد بەژن و باڵای تۆ بەس نۆتەو کتەبی هونەری خوێندۆتەوە توخوا گوناحت نەکرد ؟ پەشیمان نیت ؟ لەم بابەتەی لە سەر گۆرانی ساقی بە دەنگی هونەرمەند زەکەریات نووسی؟!
زانا خهو دهبینێت یان ههڵکهوت دهیجوڵێنێت
لهگهڵ خوێندنهوهم بۆ بابهتهکهی بهڕێز زانا دڵشاد دزهیی به ناوی ( ههڵکهوت زاهیر و شهڕی دۆڕاوهکان )، جارێکی تریش نهمتوانی بێدهنگ بوهستم له ئاست بابهتێکی ڕیکلام ئامێز. بابهتهکه ههر له سهرهتاوه واقیع نییه و به خهیاڵ دهست پێدهکات وه به خهیاڵیش کۆتایی دێت. جا نازانم کاک زانا خهو دهبینێت یان ههڵکهوت زاهیر دهیجوڵێنێت.
Wrong Direction زانا دڵشاد دزهیی
ههڵکهوت زاهیرو شهڕی دۆڕاوهکان! مانشێتی نوسینێک بو که ئهم مانشێته ههڵهیهکی فیکریو ههڵهی نوسین بوو که پێوهی دیاره نوسهر لهم نوسینهدا تهمسیلی کردبوو به فیکرو قهڵهمهکهی وه بهداخهوه راستگۆیانهش نهدوابوو .
هەڵکەوت زاهیر و شەڕى دۆڕاوەکان
نووسینى: زانا دڵشاد دزەیی : ئەوەی دەمەوێت لێرەدا باسی بکەم هەڵوەستە کردنە لەسەر ئەو پرسانەی، کە ئایا بۆچی هەڵکەوت زاهیر بەر رەخنە کەوتووە؟ کێن ئەوانەی رەخنەی دەکەن؟ بۆچی رەخنەی دەکەن؟ ئایا دەتوانن هەڵکەوت بوەستێنن؟ ئەو هەڵوەستەکردنەش ئەوەندەی حەق وتنە، نیو هەندە داکۆکیکردن نییە، هەرچەند مافی خۆشمە نەک وەک رۆژنامەوانێک لەو بوارە، بەڵکو وەک گوێگرێکیش بێت داکۆکی لەوە بکەم، کە بڕوام پێی هەیە.
تائەو رۆژەی هەڵکەوت زاهیر لە تاراوگەوە گەڕایەوە کوردستان، هونەر هەرگیز ئەو بایەخەی نەبوو لای زۆر کەسێک، کە ئەمڕۆ دەمراستی ئەو بوارەن، بە یەک دێڕ باسی هونەر نەدەکرا، لای هیچ دەزگایەکی راگەیاندن نەبوو زاویەیەکی بچووک بدات بەباسکردنی هونەر بۆ پڕکردنەوەی فەراغەکانیان نەبێت، جگە لەچەند رۆژنامەیەک، کە رۆڵیان لەیاد ناکرێت لەزۆربەی دەزگاکانی راگەیاندن بەسەرکردنەوەی هونەرمەند و کاری راگەیاندن بۆ هونەر، کە مەیدانی تاقیکردنەوەی توانای ئەو کەسانە بوو، روودەکەنە راگەیاندن بۆ خۆ فێرکردن، بەڵام هەرگیز ئەو هونەرە حاڵ شپرزەی کورد لەرووی ناوەڕۆک و مەبەست و ئامانج و شێوازەوە بەرباس نەبوو، ئەوەی هونەری دەکرد لەگەڵ رێزم بۆ چەند کەسێکیان، کۆمەڵێک خەڵکی سواوبوون، ئەوەندە لەسەر شاشە و لەدەنگی رادیۆکانەوە دەنگێکی نەشازیان بەگوێی خەڵکدا دەدا، حەوسەڵەی باسکردنی هونەر نەمابوو، هەر ئەوانیش ببوونە بەربەست لەبەردەم رێکردنی هونەر و لەسەر لاڕێیەکی چەوت و لالێژ رایان گرتبوو، چونکە وەستاندنی هونەر لەو جێگەدا، هێزی مانەوەی ئەو دەنگبێژانە بوو، جوڵاندنی ئەو ئاستەی هونەر و بەواڵاکردنی مەیدانەکەی و هاتنە پێشەوەی خەڵکی دی دروست وەک ئێستا مانای فڕێدان و مۆد نەمانی ئەوان بوو، بۆیە بەڕاستی هونەر گۆمێکی ئەوەندە مەیوو و پەنگخواردوو بوو، خەریک بوو بەتەواوی بۆگەنی دەکرد، بەڵام کاتێک هەڵکەوت زاهیر هاتەوە کوردستان ئەو گۆمە مەیوە شڵەقا، بەشێوەیەک هەر سایت و رۆژنامە و گۆڤارێک ئەگەر بەناچاریش بێت بەشێکی دیاری مەیدانی کاریان بەخشییە هونەر، چونکە هەڵکەوت توانی شێوازە هونەرێکی ئەوتۆ بێنێتە مەیدان، کە لەگەڵ بیستنی بەربەستەکانی بەردەم گۆمی وەستاوی هونەری کوردی داڕزێن و دەنگبێژەکانی دوێنێ موتەحەیربێمنن، بەناچاری مەیدانەکە چۆڵ بکەن و لەدوورەوە بەمانگە شەو هەڵبێن.
ئەوەی هەڵکەوت کردی، بەتەنیا هێنانی ستایلێکی بەرزی هونەری نەبوو لەئاواز و کوالێت و موزیک و ئەدای وتن و هتد.. بەڵکو بەخشینەوەی شارەزایی و دروستکردنی کەسانێکی گرنگی پێنەدراوبوو، کە بەر لەهاتنەوەی هەڵکەوت بەدیار حەزەکانی خۆیان لەخەمی بێ دەرفەتیان گۆرانیان بۆ خەمەکانییان دەوت، بۆیە هەوڵدانی هەڵکەوت بۆ هێنانە مەیدانی ئەو گەنجانەی، کە ئێستا لەهەندێک حاڵەتدا نەجمی گۆڕەپانەکەن، کە (باخان، میرە، دەشنێ، لۆکە) نموونەى زیندووى قوتابخانەکەى هەڵکەوتن، کە هەڵکەوت زاهیری لەئاوازدانەرییەوە بەرەو قوتابخانە بوون برد، ئێستاش لەقوتابخانەکەی ئەوەوە چاوەڕوانی پڕبوونەوەی هەموو ئەو فەراغانە دەکرێت، کە دەنگە نەشازەکانی بەر لەئەو لەروح و بیستنی هەرگەنجێکی نوێخواز دروستیان کردبوو.
ئەوەم باسکرد کە دەنگبێژانێک ببوونە بەربەست و دەستبردن بۆ وەلانانى ئەو بەربەستە ژەنگرتووانەش، کە رێیان لەرێکردنی هونەر گرتبوو، واتای لەناوچوونی یەکجارەکی بەربەستەکانی دەدا وەستاندنی هونەریش لەیەک ئاست و بەلارێیەکەوە مانای مانەوەی ئەو بەربەستە ژەنگرتووانە بوو، کە لەئەنجامى نەبوونی هەوڵی فڕێدانیان، ببوونە مێردەزمە و هونەرمەندی مەزنی هونەری کوردی، ئەوانیش بەدەنگە نەشازەکانیان بەردەوام خەریک بە داکرۆژینی روح و میزاجی گوێگری کورد بوون، بۆیە لەهەر حاڵەتی فڕێدوانیان چاوەڕوانی ئەو رەدفیعلە دەکرا، کە ئێستا بەناوی رەخنەی هونەرییەوە لەئاستی هونەری قوتابخانەی هەڵکەوت زاهیردا بوونی هەیە، چونکە لەکۆمەڵگەی کوردیدا نەبووە هاتنەمەیدانی جوڵانەوەیەکی نوێ، کە کاریگەری هێندەبێت، جوڵانەوەکانی پێش خۆى زەربی سفر یان نزیک لەسفر بکات، کاراکتەری جوڵانەوەکانی تر دۆشدامێنن و وەک واقیع قبووڵی بکەن و رەدفعلیشیان نەبێت. چونکە وافێرکراوین قبووڵکردنی راستی واتای دۆڕاندنە، دۆڕاندیش لەرۆحی هەریەک لەخەڵکی ئێمەدا ئەوەندە واتایەکی قورسە قبووڵکردنی نەک هەر زەحمەتە، بەڵکو فڕکردنی پێکێک لە ژەهرە، هەر بۆیەش وەک هەموو جوڵانەوە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان، کە لەرابردوو ئێستای کوردستان روویداوە و کاراکتەرەکانی رووبەڕووی تەشهیرگەلێک بوونەتەوە، گەشتۆتە باسکردنی پیرۆزیەکانیشیان. بزوتنەوەی هونەری هەڵکەوت زاهیر و ئەو کاراکتەرانەشی کە لەو قوتابخانە و بزوتنەوەیەدا بەردەوامی بەخۆیان دەدەن، دەکرێت چاوەڕوانی هەمان رەدفعل بن، بەڵام لە ئەنجامدا بزوتنەوە تۆکمە و بەبەهاکان دەمێننەوە و شانازی بۆ کاراکتەرەکانیان پاداشتیان دەبێت.
ئەوە مانای ئەوەیە شتێکی غەریب نییە ئەو کەسانەی، کە دوێنێ بەربەستە ژەنگرتووەکانی بەردەم رێکردنی هونەری کوردی بوون، ئەو دەنگبێژ و جاهیلانەى کە تادوێنێ بە نەبوونى هەڵکەوتێک ببوونە هونەرمەندی مەزنی کورد، هاتنە مەیدانی هەڵکەوت زاهیر و قوتابییەکانی، بەتاکە هۆکاری بەسەرچوونی خۆیان و ئاوابوونی هونەرەکەیان بزانن و لە رەدفعلی ئەوەشدا، بەناوی رەخنەی هونەرییەوە هەمان گەمەی سیاسییە دۆڕاوەکان بکەن، کە تەنانەت ئامادەن خوێنیش بڕێژن، بۆیە ئێستا هەمان شێوە و هەموو ئەو کەسە دەنگبێژە بەسەرچووانەی، کە هونەری قوتابخانەی هەڵکەوت زاهیر و لێشاوی جەماوەری هونەریى ئەو قوتابخانەیە مەیدانی جەماوەری هونەریى ئەوانى دى بەرتەسککردووە.
من پێم وانییە ئەوان بتوانن هەڵکەوتێک بوەستێنن، کە خاوەنی شانازی هێنانە مەیدانی کۆمەڵە قوتابییەکی گەنج و داماڵینی سیمای پیاوسالارانەی هونەری کوردی بێت، هەڵکەوتێک بوەستێنن کە توانای لەئاست وەسانی داخراوی کۆمەڵگەیەکی هەبێت، لەهاتنە مەیدانی ئافرەت و خاوەنی پرشنگی درەوشانەوەی ئافرەت بێت، لەو بوارەی کە بەشۆرب و رەنگی پیاو داپۆشرا بوو، هەڵکەوتێک بوەستێنن هونەری کردبێتە قسەی راگەیاندنە بێدەنگەکان، لەئاست هونەر و کاری بۆ زۆر قەڵەم بەدەست و بەناو رۆژنامەنووسێکی بێ کار دروست کردبێت لەو بوارە و لەبێ کارییەوە خەریکی کردبن بە بەسەرکردنەوە و گوێزەرەوەی رای ئەوانەی کە بەردێکیان نەخستە سەر دروستبوونی هونەری کوردی، بەدڵنیاییەوە ناتوانن هەڵکەوتێک بوەستێنن کە شاشەى کوردى لاى گەنج و تەنانەت پیرەکانیش خۆشەویست کرد، بۆیە ئەوانەى ئەمڕۆ رەخنە لەو هەڵکەوتەیە دەگرن، لەواقیعدا شیوەنی مەیدان نەمانی خۆیان دەکەن، بە بارگاویکردنی داکۆکیکردن لەهونەری کورد!!
بابەتی زیاتر...
JPAGE_CURRENT_OF_TOTAL








