عه‌بدولواحیدی خه‌نده‌ڕه‌ش : حه‌وتی مارس هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی له ئێراقدا کرا و خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته به هه‌رسێک پێکهاته سه‌ره‌کیه‌که‌یه‌وه نوێنه‌رانی خۆیان بۆ پارله‌مان هه‌ڵبژارد. ئێستا شه‌ش مانگ له‌و ڕۆژه‌وه ڕابوردووه و هێشتا پێکهاتنی حکوومه‌تی تازه له تارماییدایه. ڕوون و ئاشکرایه که ڕه‌وت و لایه‌نه سه‌ره‌کییه‌کانی به‌رپرس له پێکهێنانی حکوومه‌ت به توندی له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه که‌وتوونه‌ته ژێر گوشاره‌وه؛ به‌ڵام ئه‌وه که چه‌نده ئاماده‌یی سازانیان هه‌یه په‌یوه‌سته به شێوازی لێکدانه‌وه‌ی ئه‌وان بۆ مه‌سه‌له‌کان و په‌یوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ ئێران له‌لایه‌ک و جیهانی سوننی له‌لایه‌کی دیکه‌وه.
کێشه‌ی پێکهێنانی حکوومه‌تی ئێراقی دوای 2003 بابه‌تێکه که هه‌ر چوار ساڵ جارێک دووپات ده‌بێته‌وه و به‌دڵنیاییه‌وه هه‌ر جاره‌یش ئاڵۆزتر ده‌بێت. ئه‌مه ئه‌وه ده‌رده‌خات که ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌یش حکوومه‌ت پێکبهێنرێت ئاسۆی پێکهێنانی حکوومه‌ت بۆ خولی داهاتووی هه‌ڵبژاردنه‌کان تاریک‌تر خۆی ده‌نوێنێت. هه‌موو ئه‌مانه‌یش ده‌یسه‌لمێنن که هه‌ر حکوومه‌تێک له به‌غدا بێته سه‌رکار ده‌سه‌ڵاتێکی لاواز و سنوورداری ده‌بێت و له به‌رامبه‌ریشدا هه‌رێمی کوردستان سه‌ربه‌خۆیی زیاتری ده‌بێت له وه‌رگرتنی بڕیاره چاره‌نووسسازه‌کاندا.
ئه‌وه ڕاسته که کورد یه‌کێکه له سێ پێکهاته سه‌ره‌کییه‌که‌ی ئێراق و له هه‌مان کاتیش‌دا لایه‌نێکی سه‌ره‌کی نییه له پێکهێنانی حکوومه‌تدا؛ به‌ڵام بوونی وه‌ک نه‌ته‌وه‌ی دووه‌م له‌م وڵاته‌دا پێگه‌یه‌کی ئه‌وتۆی پێ به‌خشیوه که به‌بێ وه‌به‌رچاوگرتنی ویست و داخوازییه‌کانی، پێکهاتنی حکوومه‌ت کارێکی چه‌توون بێت. له دوای هه‌ڵبژاردنی جوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پێکهاتنی حکوومه‌ت پێنج مانگی خایاند. له دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌یش وه‌ک له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێکرا وا شه‌ش مانگ تێپه‌ڕیوه و سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو دانیشتن و گفتوگۆ و بیروڕا گۆڕینه‌وانه هیچ ئاکامێکی ئه‌رێنییان لێ نه‌که‌وتووه‌ته‌وه و ڕه‌وشه‌که هێشتا له قۆناخی یه‌که‌می خۆیدا ماوه‌ته‌وه. له‌لایه‌کی تره‌وه ئه‌مریکا سووره له‌سه‌ر کێشانه‌وه‌ی هێزه جه‌نگاوه‌ره‌کانی له ئێراق و هه‌ر له‌م بڕگه ناسکه‌دا به‌شێک له هێزه‌کانی خۆی کیشایه‌وه. ئه‌مه‌ش به ڕادده‌ی خۆی بۆی هه‌یه ڕێگه‌خۆشکه‌ر بێت بۆ چوونه‌سه‌ری ئاستی جموجووڵی لایه‌نه شه‌ڕخواز و ئاژاوه‌گێڕه‌کان، و ئارامی و ته‌ناهیی ئێراق پتر ده‌که‌وێته ژێر هه‌ڕه‌شه‌وه.
له ڕه‌وشێکی وه‌هادا کورد که ڕێکخراوترین لایه‌نه له ئێراق دا و هه‌رێمه‌که‌ی ئارامترین به‌شی ئیراق پێکده‌هێنێت، پێویسته ئه‌وه‌نده‌ی له بیری پێکهێنانی حکومه‌تی تازه‌ی ئێراقدایه، چه‌ندبه‌رابه‌ر له بیری به‌هێزکردنی خۆیدا بێت. به‌هێزکردنی ده‌سه‌ڵاتی کوردیش ته‌نیا به بوونی په‌یوه‌ندیی دۆستانه له‌گه‌ڵ لایه‌نه ئێراقییه‌کان یا په‌یوه‌ندیی بازرگانی و ئابووری گه‌شه‌کردوو له‌گه‌ڵ ئێران و تورکیا مسۆگه‌ر نابێت؛ به‌ڵکوو ئه‌وه‌ی کورد به‌هێز ده‌کات بریتییه له به‌رفراوانتر کردنی ئازادییه‌کان و پیاده‌کردنی دێمۆکراسی و جێگیرکردنی دادپه‌روه‌ری. به وته‌یه‌کی دیکه ڕاده‌ستکردنی ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌کان و به‌هێزکردنی حکوومه‌ته ناوچه‌ییه‌کان له هه‌رێمی کوردستاندا بۆشایی نێوان خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات ناهێڵیت و به‌کرده‌وه حکوومه‌ت ده‌کاته حکوومه‌تی خه‌ڵک و شه‌رعییه‌تی له خه‌ڵکی کوردستانه‌وه وه‌رده‌گرێت. هه‌ر حکوومه‌تێکیش شه‌رعییه‌ت له خه‌ڵکه‌وه وه‌ربگرێت نه‌ک ئێران و ئێراق و تورکیا به‌ڵکوو گه‌وره‌ترین هێزه‌کانی دونیاش له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌سڵه‌مێنه‌وه.
هه‌روه‌تر به‌هێزکردنی ئه‌نستیتووی ئابووریی هه‌رێمی کوردستان فاکته‌رێکی به‌هێز ده‌بێت بۆ به‌پته‌وکردنی جێگه و پێگه‌ی کورد له هه‌رێمه‌که‌دا. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا سه‌ره‌ڕای درێژه‌دان و سووربوون له‌سه‌ر به‌رنامه هه‌نووکه‌ییه‌کانی ئابووری ده‌کرێ کاریش بکرێت بۆ به‌شداربوون و سوودمه‌ندبوونی هه‌موو چین و توێژه‌کان له به‌ربوومی ئه‌و به‌رنامانه. هێنانی ده‌زگا و کۆمپانیاکانی بیمه بۆ کوردستان گرنگییه‌کی زۆریان هه‌یه له ڕاکیشانی سه‌رمایه‌ی ده‌ره‌کیدا دڵنیاییش به هاوڵاتیان ده‌به‌خشێت هه‌ر بۆیه گه‌ره‌که کاری به‌بڕشتی بۆ بکرێت. به‌هێزکردن و فراوانکردنی سیستمی بانکی به جۆرێک که بچووکترین شارۆچکه و شاره‌دێ بگرێته‌وه . گه‌یاندنی تۆڕه‌کانی ته‌له‌فۆن و ئه‌نته‌رنێت بۆ هه‌موو شار و ده‌ڤه‌ره دوورده‌سته‌کان له‌م سه‌رده‌مه‌دا زۆر پێویست و حکوومه‌ت نابێ گوێی لێ بئاخنێت. حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به یارمه‌تیی سه‌رمایه‌دارانی نێوخۆ ده‌توانێت جۆرێک چه‌کی بانکی دروست بکات و له بازاڕه‌کانی کوردستان و ئێراقدا کاری پێ بکرێت و خه‌ڵک هان بدرێت بۆ به‌کار هێنانی تا به‌ره به‌ره وای لێدێت له کوردستاندا جێگای دیناری ئیراقی ده‌گرێته‌وه. هه‌روه‌ها جێی خۆیه‌تی هه‌وڵ بدرێت بۆ داڕشتن و سازکردن و به‌کارگرتنی یه‌که‌یه‌کی زێڕی له نێو بازاڕی زێڕفرۆشیی کوردستاندا. ئه‌مانه ده‌کرێ هه‌نگاوی گرنگ و کاریگه‌ر بن به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و دراویی هه‌رێمی کوردستان له دواڕۆژدا.





بعد قیام ثوره عام 1958 و تاسیس نظام جمهوری فی العراق بقیادة عبد الكریم قاسم فی بدایة .حكمه كان و طنیا حقا واوعد الكرد با شراكهم فی الحكم و بنا ء العراق علی اساس الأ خوه العربیة الكردیة و كنا نسمع اناشید وطنیه تجسد الاخوه مثل ا نشودة(هربژی كورد و عرب رمز النضال ).
و: ئلیڤان خالید: ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵێک منداڵ له‌سه‌ر سکه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌رێک یاری بکه‌ن که وا خه‌ریکه شه‌مه‌نده‌فه‌رێک پێیدا تێپه‌ڕده‌بێت ، له‌ولاشه‌وه سکه‌یه‌کی که هه‌یه له کار خراوه ،منداڵێک له‌سه‌ر ئه‌و سکه‌یه به ته‌نیا یاری ده‌کات ، تۆش له‌و شوێنه‌ی که گۆڕه‌ڕی سکه‌کانی لێیه و ده‌توانی ڕێڕه‌وی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که بگۆڕێت وه دووریت له منداڵه‌کان ،
ئاماده‌کردنی حاته‌می مه‌نبه‌ری : تورکییه نه‌ک هه‌ر به‌شی زۆری جوغرافیا و خه‌ڵکی ئێمه‌ی له ژێر ده‌ست دایه به‌ڵکوو به‌هێزترین و له ناو کۆمه‌ڵگه‌ی جیهانیشدا ده‌سترویشتووترین دوژمنی کورده. ریژیمی ئیستای تورکیه که نزیک به سه‌دساڵ پێش ئیستا بناغه‌کانی داڕێژران به‌رهه‌می بیر و تێکۆشانی که‌سێکه به ناوی موسته‌فا که‌ماڵ ئاتا تورک (باوکی تورکان) بۆیه گرنگ و پیویستیشه که کوردان به‌وردی میژووی ئه‌م سه‌دساڵه‌ی تورکییه و به تایبه‌تی ئه‌تاتورک و بیره‌کانی بخوێننه‌وه. ئه‌م وتاره هه‌وڵ ئه‌دات هه‌نگاوێکی بچووک بێت له‌م بواره‌دا.
ئەرسەلان مەحمود : عیراق، ئەو وڵاتەی سەد ساڵە چییەكی بەسروشت تیادا لەدایكنابێ، لەبنەمادا وڵاتێك نییە بەسروشت بووبێتە خاوەن پێگەیەكی دەوڵەتی، لێ ئەم دەرئەنجامەیش تەنێ هەر ئەو هۆكارە نیە وایكردوە بەدرێژایی ئەو مێژووە جگە لەبیمانایی باهۆزێكی تر لەم وڵاتەدا هەڵنەكات.
و: ئیلیڤان خالید :ووشه‌ی ته‌ڵاق عه‌ره‌بیه، واته جیابونه‌وه‌ی ژن و مێرد، ناچینه ورده‌کاریه‌کانیه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕونوئاشکرایه کاتێک دووان جیا ده‌بنه‌وه زیاتر ژنه‌که زیانی به‌رده‌که‌وێت، له به‌رئه‌وه‌ی له‌کۆمه‌ڵگادا ئه‌و ژنانه بێ نرخ سه‌یر ده‌کرێن، له‌وانه‌یه هۆکاره‌که‌يشی بۆئاینی پیرۆزی ئیسلام بگێڕنه‌وه.
هاوڵاتیەك: پێویستمان بەتاكێك هەیە، خاوەنی هۆشیاری و بوێرییەكی چاونەترس بێت، لەمەترسیەكانی گەندەڵا بوونی كۆمەڵگا تێبگات، خراپی ڕەوشەكە بناسێت
ئا: ئەرسەلان مەحمود : بێئەوەی ئێمە بخرێینە پاڵا قسەكەر، بەو پێوەرەی هەموو ئەوانەی راپۆرتێك ئامادە دەكەن یان بەدواداچونێك ئەنجامدەدەن هەمیشە لەدەرەوەی پەیڤی بەشدار بووانی نێو كارەكەن، كەوابێ بابزانین بڵاوبونەوەی ( CD )یە گاڵتەجاڕی و كاریكاتێر ئامێزەكان، ئەوانەی كەبازاڕو شوێنە جیاجیاكانی كڕین وفرۆشتنی هەریەكێك لەشارو شارۆچكەكانی كوردستانیان بەشێوەیەكی بەرچاو داپۆشیوە، تاچەند دەچنە چوارچێوەی كاری هونەری و چەندیش لەخزمەتی هونەرەكانی كۆمیدیاو كاری درامایی و نواندندان و چ كاریگەری و ڕەنگدانەوەێك بەسەر پەروەردەی مناڵا و پرسە كۆمەڵایەتیەكان بەجێدەهێڵن؟..
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود : به‌تێگه‌یشتن و خوێندنه‌وه‌ی به‌شێکی زۆر له‌توێژه‌رو لێکۆڵیاری بواره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، ئه‌وه‌ی که‌پێی ده‌گوترێ له‌شفرۆشی، له‌کورتیدا، به‌رئه‌نجام و ده‌رئه‌نجامی هه‌ژاری و زاڵی سیسته‌م و، وجودی ده‌ستورێکی پیاو سالارین، به‌مانایه‌کی دی، له‌هه‌ر شوێنێکی دنیا، ده‌ستورێکی دیموکرتیک، شێوه دادوه‌رییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی په‌ره‌گرتوو، به‌رنامه‌و ڕێنامه‌ی په‌روه‌رده‌یه‌کی هاوچه‌رخ و، ئاراسته‌کرانێکی له‌وچه‌شنه غیاب یا لاواز‌و بوونیان نه‌بوو،
قبة برلمان هو المكا ن المقد‌س و المفضل یجب أن یجتمع فیه كافة الكتل السیاسیه للتبا حث فیما بینهم بدون تأثیرات وأجنده الدول الا قلیمیه ودول الجوار لأ ننا نحن العراقیین أولی بمصلح
نه‌وزاد شێردڵ : ( ئاماده باشیی له مێژینه‌ییمان ، بۆ ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردوستان ، + کاکڵه بژێرێك له ئارتیکڵی ژماره چوار و حه‌وت ، بڕگه‌کانی یاسای ڕۆژنامه‌گه‌رێتیی و میدیای ئازاد ، زنجیره‌ی ژماره هه‌شت و نۆی - ئه‌نجوومه‌نی پیرانی هه‌رێمی کوردوستان - ئه‌په‌ك - ، ن . ش )