چاند و هونه‌ر



گرێیەکانى شکسپیر دەکاتەوە

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

هەولێر، مەسعودى مەلا هەمزە :دواى گەڕانەوەى لە وڵاتى سوید هونەرمەندى شانۆکار دیار عومەر لە ئێستادا سەرقاڵی کارى دەرهێنانە لە شانۆگەرى "فرێم- گوڵبژێرێک لە گرێیەکانى شکسپیر"، کە لە درێژەى وەرزى شانۆیی قەڵا لە ناوەڕاستى مانگى ئەیلوول نمایش دەکرێ.



فرێم پوختەیەکە لە شانۆگەرییەکانى "هاملێت، لیرشا، ئۆتێللۆ، ماکبێس، رۆمیۆ و جولێت، ریچاردی سێ، قەیسەر"ى نووسەرى بەناوبانگى جیهانى شکسپیر کە لەلایەن دەرهێنەر ئامادەکراوەو هەریەک لە "گێلاس ناسر، مەسعود عوسمان، دڵشاد شەهاب، هۆشەنگ عادل، زەردەشت جەلال، بارزان ئاراس، هاوکار سەعدی، رێکان ئەحمەد"وەکو ئەکتەر لە نمایشەکە بەشدارن.
لە لێدوانێکیدا دیار عومەر دەرهێنەرى شانۆگەرییەکە گوتى: فرێم شانۆگەرییەکە لە کۆمەڵێک دەقی زۆر دیارى جیهانى شکسپیر ئامادەم کردووەو لە ئێستادا لە قۆناغى پرۆڤەکردنداین و بڕیارە دووەم نمایشی وەرزى شانۆیی قەڵا بێ، کە بەڕێوەبەرایەتى هونەرى شانۆی هەولێر سازیدەکا".
دیار عومەر گوتیشی": لەو کارەدا هەوڵمداوە دەقەکانى شکسپیر و ئامادەکردنەکەى بەشێوەیەک بێ کە لەگەڵ ئەمڕۆ بگونجێ و بینەر چێژی لێ وەربگرێ".
شایانى باسە لەو شانۆگەرییەدا مەهدى حەسەن و یوسف عوسمان وەک یاریدەدەرانى دەرهێنەر و هەڤاڵ جەوهەر وەک بەڕێوەبەرى شانۆ کاردەکەن.

ئیبراهیم تاتلیسەس نۆ ئاوازى لاى محەمەد قەدرییە

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

زانا دڵشاد دزەیى :محەمەد قەدرى، کە بە یەکێک لە هونەرمەندە کۆنەکانى کورد دەناسرێتەوە، رایگەیاند، کە نۆ ئاوازى بۆ ئیبراهیم تاتلیسەس حازر کردووە، بەڵام دەڵێت "تائێستا دەرفەتى ئەوەم بۆ نەرەخساوە ئاوازەکان تەسلیم بە تاتلیسەس بکەم".

چاوپشیله‌ و ده‌نگ قه‌ڵه‌ڕه‌ش له‌ هۆڵی نیاندرتال پێشکه‌ش ده‌کرێت

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

لەژێر چاودێرى د. شەماڵ حەوێزى "گروپى دۆق شارتەر و هاوکار گروپ" لە دووەم تا چوارەم رۆژى جەژن لەهەموو سەرەکاتژمێرەکانى (10،9،8،7) ى ئێوارە لەنێو هۆڵى نیاندەرتاڵى گالەرى شانەدەر شانۆگەرى (چاوپشیلە و دەنگ قەڵەرەش) پێشکەش دەکرێت.


لەبارەى پرۆژەکەوە (هاوکار رسکن) بەرێوەبەرى گشتى هاوکار گروپ وتى:  شانۆیى (چاوپشیلە و دەنگ قەڵەرەش) لەلایەن گروپى دۆق شارتەر بە هاوبەشى (هاوکار گروپ) و لە دەرهێنانى (هۆگر ئەحمەد) تایبەت بۆ منداڵانى هەولێر و میوانانى لە رۆژانى جەژن  نمایش دەکرێت.  هەروەها (هۆگر ئەحمەد) دەرهێنەرى شانۆگەرییەکە لەبارەى بەشداربووانى نمایشەکە وتى: هەڵبەت رۆڵى سەرەکى شانۆکە لەلایەن (کاژوان کەریم و هەکار حەسەن) و 10 ئەکتەرى کچ و کورى تر دەبینرێت. کە تەواوى ئەکتەرەکان منداڵن. (شێرزاد رەسول فقێ) وەک سەرپەرشتیارى بەرهەم و  هەر یەک لە (عەبدولوەهاب شوانى و محمود ئەحمەد و عەلى کەریم) نووسین و رووناکى ئەم شانۆیەیان کردووە. بەرێوەبەرى شانۆش(هێمن فاروق) و هەردوو ژەنیار (تواناى خاڵە حەمرین و ئاڵان سابیر) بە زیندى موزیک دەژەنن. دەرهێنەر، ئاماژەى بە نمایش سەرى ساڵى 2011 کرد و کە لەم شەوەدا نمایشى ئاهەنگى سەرى ساڵ پێشکەش دەکەن.

پۆستەر و دەلیلى شانۆکە و پۆستەر و دەلیلى شانۆکە

خۆشەوى هیرانى ....لەیەکەم شەوى جەزن سوتماک بڵاو دەکاَتەوە

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

کلیپى سوتماک نوێترین کلیپى ( خۆشەوى هیرانى ) یە کەوا بریارە لە یەکەم ڕۆزى جەژن بڵاوبکرێتەوە ، شایەنى باسە ئەم کلیپە لە ووڵاتى تورکیا کارى وێنەگرتنى بۆکراوە ،گۆرانى ( سوتماک) لە ئاوازى( خۆشەوى )خۆیەتى و هۆنراوەى شاعیر (قەهار شێخانى) یە و کارى مۆسیقاى لەلایەن مۆزیکژەن  ( شیاو کەمال)  ئامادەکراوەو  وەلەلایەن(  سەنعان هەولیری)ش کارى وینە گرتنى بۆکراوە  ،ئەم کلپە دەبێتە جەژنانەى گۆرانى بێژ (خۆشەوى هیرانى) بۆ هەواداران و گویگرانى دەنگى . 

 

 

 

 

 

 

 

بڵند گۆرانیه‌کی نوێ به‌ هاوکاری مناڵانی به‌رنامه‌ی تۆ نمونه‌ی پێشکه‌ش ده‌کات

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

هونه‌رمه‌ند بڵند عوبدوڵلا دوای سێ ساڵ له‌ دوا دیداری له‌ به‌رنامه‌ی گه‌نجینه‌ ئه‌مجاره‌ بۆ جه‌ژن میوانی به‌رنامه‌ی جه‌ژن ی که‌ناڵی کۆڕه‌ک تیڤی ده‌بێت. چرا زانیویه‌تی بڵند له‌م به‌رنامه‌یه‌ گۆرانییه‌کی نوێ به‌ هاوکاری مناڵانی به‌رنامه‌ی ( تۆ نموونه‌ی ) له‌ ئه‌بومه‌ تازه‌که‌ی که‌ ته‌واو بووه‌ و ته‌نها ماوه‌ ڕۆژی بڵاوکردنه‌وه‌ی دیار بکرێت پێشکه‌شی جه‌ماوه‌ر ده‌کات. ماوه‌ بڵێین ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ له‌ کاتژمێر نۆی شه‌و به‌ کاتی هه‌ولێر له‌ که‌ناڵی کۆڕه‌ک تیڤی پێشکه‌ش ده‌کرێت.

 

 

 

 

 

 

 

 

ئەیام ئەکرەم لە جەژندا میوانى دۆستانیەتى

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

هەولێر، مەسعودى مەلا هەمزە : هونەرمەندى کۆمیدی بوارى شانۆ و دراما ئەیام ئەک :رەم لە نوێترین کارى خۆیدا بە بینینى رۆڵی سەرەکى لە فیلمى سینەمایی "سوارە و چێڵەکەى" لە رۆژانى جەژنى رەمەزانى پیرۆز دەبێتە میوانى دۆستانى. فیلمى سینەمایی سوارەو چێڵەکەى لە سیناریۆ و دەرهێنانى عەدنان شەریفەو بەرهەمى کۆمپانیاى جیهانە، بڕیارە لە رۆژانى جەژنى رەمەزان لە هۆڵی میدیاى شارى هەولێر نمایش بکرێ.

لە جەژنى رەمەزاندا سوارە چێڵەکەى دەفرۆشێ

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

هەولێر، مەسعودى مەلا هەمزە :کۆمپانیاى جیهان بۆ بەرهەمهێنانى هونەرى لە رۆژانى جەژنى رەمەزانى پیرۆزدا فیلمى سینەمایی کۆمیدی "سوارەو چێڵەکەى" نمایش دەکا. فیلمى سینەمایی "سوارەو چێڵەکەى" لە سیناریۆ و دەرهێنانى عەدنان شەریفەو هەریەک لە "ئەیام ئەکرەم، نەوزاد رەمەزان، شێرزاد پۆلیس، سوهام حەسەن، شەعبان" و چەند ئەکتەرێکى دیکە لەو فیلمە کۆمیدییەدا بەشدارن.

تواناو ئەزموونى ژنانى شانۆکار کۆدەکرێتەوە

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

هەولێر، مەسعودى مەلا هەمزە : بەڕێوەبەرایەتى هونەرى شانۆی سلێمانى بەنیازى رێکخستنى فێستیڤاڵێکى شانۆیی ژنانە، کە لەو فێستیڤاڵەدا تواناو ئەزموونى ژنان و کچانى شانۆکار دەخرێتەڕوو. بەپێی راپۆرتى راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتى هونەرى شانۆی سلێمانى، داوا لە سەرجەم تیپ و گروپە شانۆییەکانى ناوەوەو دەرەوەى کوردستان دەکەن کە بەشداربن لە فێستیڤاڵی "گوڵە مێخەک بۆ مۆنۆدراما".

نەرمین کاوانی : تائێستا هیچ لاپەرەیەکم لەفەیسبووکدا فه‌یس بووکد دا نیە!!

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

خانمە هونەرمەندی بواری شانۆ و دراما (نەرمین ئەحمەد کاوانی) لەمیانەی روونکردنەوەیەکی دا، لەرێگەی رۆژنامەی "چراtv"ـەوە روونی دەکاتەوە هیچ لاپەرەیەکی لە ماڵپەری (facebook)ـدا نیە.  لەو روونکردنەوەیەدا (نەرمین کاوانی) دەڵێت : "بەداخەوە زۆر جار لە تەکنەلۆژیەکانی سەردەم بەهەڵە سوودی لێوەردەگرین و بەکاری دەهێنین، ئیتر هەر مۆبایل و ئینتەرێنێتەوە بگرە تادەگاتە چەند شتێکی تر، کە بۆ ئاسنکاریی و خزمەتی مرۆڤایەتی کراوە نەک شێواندن و ناشرین کردنی ئەو بابەتانە.

"شەمۆ لە ترسى ژنەکەى، ناوێرێ من سوارى سەیارەکەى بکات"

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

زانا دڵشاد دزەیى : دڵسۆز ماوەتى لە (شەمۆ)ى  هاوڕێی خۆى توڕەیە، دەڵێت "چاوپێکەوتنێکى شەمۆم خوێندۆتەوە، دەڵێ: دڵسۆز ماوەتى دەبلى ئۆتۆمبیلەکەمى شکاندووە، بەڵام من لە ژیانمدا سوارى سەیارەى (شەمۆ) نەبوویمە، چونکە ئەو لە ترسى ژنەکەى، ناوێرى ئافرەت سوارى سەیارەکەى بکات".

ئاشنا بە کەناڵە ناوخۆییەکان ڕازى نییە

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

زانا دڵشاد دزەیى : ئەو دوانزە ساڵە لە تەلەفزیۆن کاردەکات، سێ مانگە لەگەڵ داخرانى کەناڵى نەورۆز دەرنەکەوتووە و زۆرێک لە کەناڵە ناوخۆییەکان داوای دەکەن، بەڵام ئاشنا بڕیارى داوە، سەتەلایت نەبێ، ڕازى نییە.

JPAGE_CURRENT_OF_TOTAL