فەیسبوک وەک پێگەیەکی هەمەلایەنەی ناسراو لە جیهاندا یەکێکە لە باشترین و سەرکەوتووترین مەیدانی کۆمەڵایەتی لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت. لێروە مرۆڤەکان دەتوانن بەبێ هیچ سانسۆرێک و بەبێ بەرامبەر ببن بە خاوەنی لاپەڕەیەکی خۆیان لەم پێگەیەدا، دەتوانن هەموو بۆچوون و پەیام و وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی و موزیک و چەندان بابەتی تر لێرەوە بلاو بکەنەوە و لە هامانکاتدا پێگەی هاوڕێکانیان و خەڵکانی تریش ببینن و چێژ و سود لە بۆچون و بڵاوکراوەکانی تر ببینن. ئەم پێگەیە بەوە ناسراوە سنورەکانی بەزاندووە، توانیویەتی گلۆبالیزم بەرجەستە بکات و هەموو تاکەکان بەیەکەوە ببەستێتەوە و لە چوارچیوەی ئەم ماڵەدا کۆیان بکاتەوە.
فەیسبوک جیا لەوەی هەموو تاکێک دەتوانێت خاوەنی بێت، لێرەدا زۆربەی ڕۆژنامە و گۆڤار و تیڤی و میدیا و کەسایەتیی و هونەرمەند و کەسە ناسراوەکانی جیهان کۆبوونەتەوە و خاوەنی لاپەڕەی خۆیانن، بە شێوەیەکی شیاو دەتوانرێت هەر پەیامێک بۆ هەرکەسێک بێت بگات و ببینرێت. لێرە چەندان کەمپین و چالاکی و داواکاری و پلاکات و ووتار و پشتگیری و نمایشی گرنگ و کاریگەر دەخرێنە بەرچاو لە سەرانسەری جیهانەوە. لە گۆشەیەکی بچوکیشیدا گۆشەی چات هەیە و هاوڕێکان دەتوانن ڕاو بۆچونی خۆیان ڕاستەوخۆ بگۆڕنەوە یان بۆ بەسەربردنی کات بەیەکەوە لە دەمەتەقێدا بەشدار بن. بە گشتی دەکرێت بە بەهێزترین و بەسودترین پێگەی کۆمەڵایەتی لە جیهاندا وەسف بکرێت.
بەڵام ئەوەی جێگای نیگەرانییە گەنجی کورد هەتا ئێستا لە پێناسە و ناوەڕۆکی ئەم پێگەیە بێئاگایە. ئەوەی زیاتر بە زەقی دەبینرێت ئەو ناسینە هەڵەیەیە کە بە پێگەیەک بۆ چات و کۆنتاکت ناودەبرێت. وەک لە مەیدانە قەرەباڵخەکانی ئێرەدا دەبینرێت. ئێمە چەند نمونەیەک دەهێنینەوە و ئێوەش دەتوانن سەرنجی خۆتان هەبێت.
ئەگەر ناوێکی کچ و وێنەیەکی دزراوی میینەیەک لە ئینتەرنێتەوە یان لە هەر شوێنێکی ترەوە بەکار بهێنی، دەتوانی زۆرترین هاوڕێ و دۆست و ناسیاو لەخۆت کۆبکەیتەوە لە پیر و گەنج و جوان و ژن و پیاو و هەموو جۆرە کەسێک، بۆ سەلماندنی ئەمە بڕۆنە سەر ناوە کچانەکان بزانن چ بازاڕ گەرمیەکە لای ئەوان بەتایبەتی ئەوانەی هەموو کەسێک قەبوڵ دەکەن بۆ هاوڕیێەتی. قەبوڵکردنی هەمووکەسێک بۆ هاوڕێیەتی کارێکی باشە، لەبەر ئەوەی هەتا هاوڕیت زۆر بێت بەرفراوانتر لە ڕوودا و پێشهاتەکانی ئەم پێگەیە ئاگادار دەبیت." ئێستا هەندێک لە ڕۆژنامە و گۆڤار و ڕێخراو و زۆرێک لە کوڕان فێر بوون لە ژێر ناوی کچێکدا پێگەیەک دەکەنەوە هەتا هاوڕێکانیان زۆر دەبن، پاشان ناوەکە دەگۆڕن و پێگەی کچەکە دەکەن بە ناوی خۆیانەوە.
هەندێ مرۆڤی ناهۆشیار ئێرە بۆ ناشرینکردنی خەڵک بەکار دەهێنن بە بڵاوکردنەوەی وێنەی نەشیاو و جنێودان و هەراسانکردنی خەڵکانیتر. یان ناو و وێنەی کەسە دیارەکان بەکار دەهێنن و بەناوی ئەوانەوە هەڵە و بێڕێزی دەکرێت. نمونەیەک بۆ ئەم دیارەدەیە " ناوی وا هەیە زیاتر لە دە ئەکاوەنت لە یەک شێوە بە هەمان وێنەوە دەبینرێت"
لە هەمووی سەیرترئەوەیە هەندێک جار کەسە دیارەکانی کۆمەڵگا لەم ناهۆشیارییەدا بەشدارن. ئەڤین ئاسۆ ی پێشکەشکاری کەناڵەکانی چار و کۆڕەک و زاگرۆس، لە ڕوونکردنەوەیەکدا فەیسبوکی بە کاری بێئیشەکان وەسفکرد و وا تێگەشتووە ئەم پێگەیە وەک چاتە بێئیشەکانی تر دەمەتەقێیە." ئەمە تەنها نمونەیەکبوو" ئەڤین لە هەمووکەس زیاتر دەبینرێت لە بواری کۆمەڵایەتیدا لە کەناڵە تیڤییەکانەوە. هەقبوو شارەزابوایە و بیزانیایە فەیسبوک چیە.









چاودێری کردنی ژیانی تایبەتی کەسە دیارەکانی ناو کۆمەڵگا ئەرکێکی ڕۆژنامەوانی تەندروستە و پێویستە بە گرنگ ببینرێت. لە وڵاتانی دنیادا ئەم دیاردەیە بە زەقی دەبینرێت و ئەو میدیایانەی گرنگی بەم بوارە دەدەن زیاتر جێگای سەرنج و تێڕوانینن لە لایەن خەڵکەوە. هونەرمەندان و وەرزشەوانان زۆرترینی لاپەڕە و شاشەکان داگیر دەکەن، ڕۆژانە دەتوانین بە ئاسانی ببینین و ببیستین کە هونەرمەندێک بە سەرخۆشی بینراوە لەکاتی سەیارە لێخوڕیندا، یان پەیوەندی ژێربەژێری نێوان هونەرمەندان یان بڵاوبوونەوەی گرتە سێکسیەکانیان ... زۆرێک لە ڕووداوە سکانداڵەکان و باسە ئاساییەکان کە دەبن بە سەردێڕی هەواڵەکان.
چی دهڵێن به یهکهوه ئاوڕێک له نوێترین دیارده بدهینهوه که ئێستاکه لهگۆڕهپانی زۆرانبازی میدیاکان باوه؟ با سهرێک بکهین به زۆرانبازیهکان بزانین چ خهبهر و چ باسه؟ میدیاکانمان ههر ههمووی چاوی بڕیوهته کاری یهکتر نهک بۆ ئهوهی خوانهخواسته لهیهکتر فێر بن !!؟ یان دانیشن کارێکی باشتر بکهن !؟ به پێچهوانهوه، ئهوهندهی کار بۆ هێڕشێکی ڕێکخراوی داڕێژراوی جهماوهری بۆ سهر بهرامبهرهکهیان دهکهن ئهوهنده بۆ کارێکی باشتر کار بکهن لهم بڕوایهدام داهێنان بکهین و سنوور ببهزێنین.!؟
ئەم هەفتەیە لە کۆڕێکی ماتەمینی و پڕ لە بێزاریدا بە دەوری مێزێکی گەورەدا لەگەڵ هەموو گۆرانیبێژانی کورد دادەنیشین و ئێوەی خوێنەریش لەم شانۆیەدا لەگەڵمانا بن. ئێمە قاوە دابەشدەکەین و پرسیاردەکەین... قاوەگێڕ ڕەخنە دەگرێت و توڕەبوونی لە لوتکەدایە. بەڵام پێش ئەوەی هەفتەکە کۆتایی بێت دەزانین هیچکام لەم کەڵە پیاوانەی بواری گۆرانی و موزیک نوتقیان لێوە نایەت. بەداخەوە بۆ ئەم بێهەڵوێستییە!!
ڕەخنەکانی ئێمە لە گۆشەی ئێسپرێسۆ زیاتر گرنگی دەدات بە هونەر و هونەرمەندانی کورد، هەتا ئێستا زیاتر ئاراستەکەمان ڕووی لە هونەری گۆرانی گووتنە. هۆکاری سەرەکی لە هەڵبژاردنی ئەم ڕێرەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە موزیک پەیوەندیەکی خۆڕسکی لەگەڵ هەموو تاکێکدا هەیە، وە شارەزایی ئێمە زیاتر لەم بوارەدا خۆی دەبینێتەوە. ئەو ئەدایەی کاری لەسەر دەکەین زیاتر زمانێکی ساکار و تەنزئامێزە و پەیوەستە بە هەموو مۆراڵە مرۆڤایەتییەکانەوە. لە بەرنامەی کارماندایە بە هیچ شێوەیەک پەنا نەبەین بۆ تەشهیر و ناوزراندن و قسەی ناشرین بەرامبەر بە هیچ کەسێک نەکەین. لەگەڵ ئەمەدا هیچ کەس و گرووپ و لایەنێک ناکەوێتە دەرەوەی ئەو بازنەیەی چاودێری دەکەین، کە هونەری کوردییە.
دوای ئەوەی جڵەوی کۆڕەک تیڤی لە ژێردەستی هاتە دەرەوە، هەڵکەوت زاهیر لە لێدوانەکانیدا باسی لە پرۆژەیەکی زۆر گەورەتر و کاریگەرتر دەکرد لە بەرنامە و کاری داهاتوویاندا. ئەوە سات و کاتەکان تێدەپەڕن و ئێمە هەر لە چاوەڕوانیداین و ئەو بەڕێزەش هیچ جموجوڵێکی دیار نیە. دەشێت هەڵکەوت زاهیر وەک ئاوازدانەرێکی ستایلی عەرەبی بمێنێتەوە، بەڵام مەحاڵە بەبێ بوونی ئەو داهاتەی بەشی زۆرینەی هونەری کوردی بوو لە پارەی حکومەتەکەی کاک نێچیرڤان، بتوانێت ساڵانە دەیان ئەلبومی هونەری بەرهەم بهێنێت بۆ ئەو کەسانەی بە ئارەزووی ئەو، دەنگ و ڕەنگ و توانای خۆیان بەکار دەهێنن.
شیعر زۆر گوناهە، هەمووکەس پێی دەوێرێت، بەڵام بەدەستی هەموکەس ناگات، ئەوانەی دەیگرن، لە جیاتی ئازاردانی.. وشەکان ڕادەسپێرن کڕنوشی بۆ ببەن. تێکستێک ئەوکاتە دەبێت بە شیعر کە داهێنانێکی نوێی تێدابێت. کە ڕێساکانی شیعربوون لەخۆ بگرێت، کە خاوەنەکەی چرایەکی پێبێت و لە جەنگەڵە تاریکەکانی ژیاندا پێشڕەوی مرۆڤایەتی بکات، کە پەیامێکی سەنگین هەڵبگرێت.
بابەتی پێشوومان پەیوەست بوو بە نرخ و ڕێزی هونەرمەندان. یەکێک لە پرسیارەکانمان ئەوەبوو کام هونەرمەند پارەی یەکێک لە ئاهەنگەکانی بەخشیوە بە منداڵانی هەڵەبجە و ئەنفال؟ خۆشبەختانە لەدوای بڵاوبوونەوەی ڕیکلامی ئەلبومە نوێیەکەی هونەرمەند زەکەریا، لە هەواڵێکدا ئەوەمان بینی کە گوایا زەکەریا بڕیاریداوە داهاتی ئەم ئەلبوومەی بۆ ئەو منداڵانە بێت کە قوربانی شەڕ و توندوتیژین.