وه‌رزش



برا؛ دهۆکیش هەولێرە

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

مامەیارە ئەحمەد : لەو ڕوانگەیەوەی کە دوو شاری سەر بە هەرێمێکی ستەملێکراون، لە سۆنگەی هاوخاکی و یەکزمانییانەوە، لە دیدگەی ئەوەی هەردوو یانە کەسانی دڵسۆز هاوکارییان دەکات، دەکرێت بڵێین بردنەوەی دهۆک، یانی سەرکەوتنی هەولێر، یان ڕەوانتر بیخەمە ڕوو، دهۆکیش هەر هەولێرە.

ئەییووب ئۆدیشۆ..دەستی لێ بشۆ!

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

مامەیارە ئەحمەد : * هەر لە یەکەم یەکەی مەشقیی یانەی هەولێر، کە خاڵە ئەییووب ئۆدیشۆم بینی، زانیم کەتنێک دەکات، ئاخر ئەگەر نەبوونە پاڵەوانی هەولێر بەو هەموو پارە و یاریزانە باشەوە کەتن نەبێت، بەسەریەکدا ڕووخانی دنیایش کەتن نییە.

سەیری ئەو کابرا سەیرە بکەن!

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

مامەیارە ئەحمەد: لە پاش یاریی نێوان برایەتی و زاخۆ، کە زاخۆ بازی بەسەر ئەو یانەیەدا دا و گەییشتە نایابی کوردستان، کەسە نزیکەکانی یانەی برایەتی لە ناوبژیوانی یاری نزیک بوونەوە، هەندێکیان جنێوی بۆگەن، بەشێکیان شەق، تۆزێکیان نەرمتر و هەندێکیان بەرگرییان لە ناوبژیوان کرد. بەشێک لەوانە و لە سەروویانەوە ڕاهێنەری یانەکە کامێرای ڕۆژنامەی هەولێریان بە زۆرداری برد، هەروەها بە ژمارەیەکی زۆرەوە لە وێنەگرەکەی "هەولێر"ـیان دا، دواتر کامێراکەیان بە شکاوی و بێ مێمۆری هێنایەوە، هەروەها جنێو و قسەی ناشیرینیان بە بەندە وت و هەڕەشەیشیان کرد، کە وێنە نەگرم، بەڵام ئەوکاتەی هەڕەشەیان کرد، بەندە کاری خۆم ئەنجام دابوو و کامێراکەیشم بە هاوڕێیەکدا ناردە دەرەوەی یاریگە، هەر وێنەکانی منییش بەڵگەی ڕاستی قسەکانمن، کە (کوردستان تیڤی)ـیش وەشانی کرد.

لە دوای یاریی یانەی برایەتی و زاخۆ؛ هاندەرانی برایەتی ئاژاوەیان گێڕا

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

لە دوای یاریی یانەی برایەتی و زاخۆ؛ هاندەرانی برایەتی ئاژاوەیان گێڕا...ستافێکی ڕۆژنامەی هەولێر هەڕەشەی لێ کرا و وێنەگرەکەیش بە توندی لێی درا...ڕاهێنەری برایەتی کامێرای لە وێنەگرێک سەند، کامێرای کوردستان تیڤیش شکێندرا



مامەیارە ئەحمەد - یاریگەی برایەتی : ئێوارەی دوێنێ لە دوایاریی خولی پلەیەکی کوردستاندا بۆ تۆپی پێ، یانەی برایەتی و زاخۆ بە یەک گەییشتن و دوای ئەوەی یانەی زاخۆ بە سوودوەرگرتن لە بەرانبەربوونی یارییەکە بە ئەنجامی 1 – 1 گەییشتە پلەنایابی کوردستان، هاندەرانی یانەی برایەتی ڕژانە نێو یاریگە و بە وتنی قسەی ناشیرین و شەقوەشاندن ڕووبەڕووی ناوبژیوانی یارییەکە (نیزام یاوەر) بوونەوە، لەو کاتەدا کە ستافی ڕۆژنامەی هەولێر وێنەی ئەو دیمەنانەیان دەگرت، سەرەتا هەڕەشەی ئەوە لە ستافەکە لێ کرا کە وێنە نەگرن، دواتر سەرۆکی یانەکە هاتە لای ناوبژیوانی یارییەکە و وتی: "نەمزانی ئاوها نامەردی"، بۆیە هاندەران زیاتر بەرەوڕووی ناوبژیوان بوونەوە و ویستیان لێی بدەن، لەو کاتە ئامادەکاری ئەم ڕاپۆرتە و ئەردەلان قادری وێنەگر، سەرقاڵی بەجێگەیاندنی پیشەکەیان بوون و وێنەیان دەگرت، بەڵام بە هاندانی چەند کەسێکی نزیکی یانەکە،  هاندەرانی ئەو یانەیە پەلاماری هەردوو ستافەکەیان دا، هەروەها زۆر بەتوندی و بە ژمارەیەکی زۆری هاندەران و بەشێک لە بەرپرسانی یانەکەوە لە وێنەگرەکەیان دا و هەڕەشە و قسەی ناشیرینیش بە ڕاپۆرتکارەکە وترا.
هەر لەوێدا، بەو هۆیەوەی وێنەگری کوردستان تیڤی وێنەی ڕووداوەکەی دەگرت، لە لایەن هاندەران و ستافی یانەی برایەتییەوە کامێراکەیان شکێندرا شریتەکەیشیان بردن، هەروەها هەڕەشەیان لێ کرا و ئیهانەیش کران.
ئەردەلان قادر، کە لەو یارییەدا لێی درا وەها قسەی کرد: "من تەنیا وێنەی ڕووداوەکەم دەگرت، ئیتر چەند کەسێک وتیان وێنە مەگرە، منیش بەردەوام بووم، لەناکاو بە لێشاو هێرشیان بۆم هێنا و (فارووق)ـی ڕاهێنەری یانەی برایەتی کامێراکەی لێ سەندم و جگە لەوەی کامێراکەیان شکاند و مێمۆرییەکەیشیان برد، زۆر بە توندیشی لێیان دام، بۆیە من بۆ قەرەبووکردنەوەم لە ڕووی ماددی و مەعنەوەییەوە سکاڵای یاساییم تۆمار کرد و داوای مافی خۆم دەکەم، کارێکی زۆر ناشیرین و ناوەرزشییان بەرانبەر ئەنجام داین."
بەرپرسی بەشی وەرزشیی کوردستان تیڤی (گۆران تۆفیق) بە ڕۆژنامەی هەولێری وت: "بەو هۆیەوەی هەڕەشە لە وێنەگر و پەیامنێری ئێمەیش کرا و کامێرا و کەرەستەکانی دیکەیان شکاندوون و شریتەکەیشیان بردوون، هەردوو ستافەکە (پەیامنێر و وێنەگر) سکاڵای یاساییان لەسەر یانەی برایەتی تۆمار کرد.
سەفین کانەبی بە ڕۆژنامەی هەولێر وت: لەو کاتەدا سەرۆکی یانەکە زۆر تووڕە بوو، بەڵام بەشێکی کارگێڕانی یانەکە زۆر باش بوون لە هێوکردنەوەی بارودۆخەکە، ئەوەیشی ڕووی دا کارێکی ناوەرزشی بوو، ئێمەیش بە پێی ڕاپۆرتی ناوبژیوان و سەرپەرشتیاری یاری، بڕیاری خۆمان دەدەین.
سیروان سەلمان کە ناوبژیوانی چوارەمی ئەو یارییە بوو، بۆ هەولێر وەرزش ئەوەی خستە ڕوو کە سەرەتا هاندەران بەرەوڕووی ناوبژیوان بوونەوە و سکاڵایان لێی کرد، دواتر هەندێک یاریزان باسی ئەوەیان لەگەڵ کرد کە بۆچی فاوڵ و پێناڵتی بۆ نەگرتوون، دواجار کە سەرۆکی یانە هاتە پێشەوە، ناوبژیوان (نیزام یاوەر) کە کوردییەکەی تەواو نییە، قسەیەکی کرد و سەرۆکی یانە بە هەڵە لێی تێگەییشت، بۆیە پێی وت :"نەمزانی ئاوها نامەردی".
سیروان وتیشی: کاتێک لە ئەردەلان قادریان دا، من خۆم هاویشتە بەر هاندەران و لە منیشان دا، بەڵام داوا تۆمار ناکەم، چونکە لێرە وەرزش ئاوهایە.
بۆ زانین، لەو یارییەدا چەند ڕۆژنامەنووسێکی دیکەی نزیک لە یانەی برایەتی ئامادە بوون، بەڵام وێنەی دیمەنەکەیان نەدەگرت و لە کاتی شەڕەکەدا ئەرکە پیشەییەکەی خۆیان جێبەجێ نەکرد، بۆیە هیچ کاردانەوەیەکیان لە لایەن هاندەران و بەرپرسانی یانەی برایەتییەوە بەرانبەر نەکرا.
جێی سەرنجە یەکیەتیی تۆپی پێی کوردستان، هەموو یانەکانی ئاگادار کردووەتەوە، کە پێش یارییەکانیان ئاگاداری پۆلیس بکەنەوە لەوەی لە یاریگە ئامادە بن، بەڵام لەو یارییەدا یەک پۆلیس ئامادە نەبوو.
سەلام حوسێن بۆ ڕۆژنامەی هەولێر وتی: "ئێمە هەموو یانەکانمان ئاگەدار کردووەتەوە کە پۆلیس بهێننە یاریگەکانیان و لەگەڵ پۆلیسدا لەسەر ئەو لایەنە ڕێک کەوتووین، بەڵام ئەوان ئەو کارەیان نەکرد".
بەرپرسی ڕاگەیاندنی یانەکە (زاگرۆس نانەکەلی) لە بارەی ئەو ڕووداوەوە بۆ هەولێر وەرزش وتی: "من ئەو توندکارییە ڕەت دەکەمەوە، نەک بەرانبەر ڕاگەیاندن، بەرانبەر هەرکەسێک بێت، هەر کەسێکیش سکاڵا تۆمار بکات، مافی خۆیەتی.
لە بارەی نائامادەبوونی پۆلیسەوە، زاگرۆس وتی: "ئێمە تەلەفۆنمان بۆ نەکردبوون، چونکە پیشتر ڕووداوی لەو شێوەیە ڕووی نەدابوو.

(مامۆستا سەڵاح)، پێویستی بە ئیسڵاحە!

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

مامەیارە ئەحمەد : هەرچەندە ناوەکەم پیرانەیە، بەڵام وەک گەنجێک ماوەیەک دەبێت خۆم بە کاری ڕۆژنامەوانیی وەرزشیییەوە پەیوەست کردووە، لە هەر ڕووداو، یان کێشەیەکدا، هەمیشە لە ڕێگەی وتارەوە هەڵوێستم نوواندووە و باسی ڕاپۆرت و هەواڵیش ناکەم.
هەفتە و نیوێک پێش ئێستا، ڕۆژنامەوانێکی وەرزشی، کە کاربەری لیژنەی ئۆلیپمییش بوو، وە ئاگای هێناین، لەوەی هەڕەشەی لێ کراوە، بەندەیش دوای وەرگرتنی لێدوانی کەسی هەڕەشەلێکراو، 3 جاران پێوەندیم بە ژمارەی لایەنی دووەمەوە کرد، بەڵام بەرسڤ نەبوو، بۆیە قسەکانی هەڕەشەلێکراومان وەک خۆی وەشان کرد. دواتریش بە وتارێک ڕای خۆم خستە ڕوو. کەچی ڕۆژنامەوانێکی هاوڕێگەم، بە ئاگای هێنام، کە جێگری سەرۆکی لیژنەی ئۆلیپمیی هەرێم (سەڵاح حەسەن خەسرۆ) لە بەرنامەیەکدا وتوویەتی: "من وتبووم مامەیارە دەبێتە ڕۆژنامەوانێکی باش، بەڵام تازە نابێت".

مەکتەبی هەڕەشە لە لیژنەی ئۆلیپمی!

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

مامەیارە ئەحمەد: بەری چەند ڕۆژان، هاوکارێکمان لە لایەن چەند ئەندامێکی پایەبەرزی نێو لیژنەی ئۆلیمپیی هەرێمەوە، درایە بەر ڕێژنەی هەڕەشە، تاوانی ئەو، تەنیا ئەوە بوو کە هەواڵنووسێکی بۆ لیژنەکە نەدۆزیبووەوە! سەیرە! باشە کەی کاری کارمەندێکی مێدیایی دەزگەیەکە، بە دوای ئەو کەسانەدا بگەڕێت کە هەواڵی ڕەخنەیی لە بارەی دەزگەکەوە وەشان دەکەن؟ ئەگەر دەزانن هەواڵەکە ناردوستە، خۆ ئاسانە و با ڕێگەی یاسایی دژی ڕۆژنامەکە بگرنە بەر.

هەولێر شیری بۆ نەجەف تیژ کردووە و دهۆکیش دەیەوێت نەوتی باشوور بسووتێنێت

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

مامەیارە ئەحمەد - هەولێر : یانەی هەولێری پاڵەوانی 3 وەرزی ڕابردووی خولی نایابی عێراق، ئەمڕۆ بەرەنگاری یانەی نەجەفی باشووری عێراق دەبێتەوە، هاوکاتیش یانە کوردستانییەکەی دیکە (دهۆک) لەگەڵ نەوتی باشووردا، لە یارییەکی یەکلاکەرەوەدا بە یەک دەگەن.
لە یارییەکانی گەڕی پێنجی قۆناغی بژاردەی خولی نایابی تۆپی پێی عێراق، بڕیارە  04:30ـی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە نێو یاریگەی یانەی هەولێر، یانەی خاوەن یاریگە بەرانبەر نەجەفییەکان یاری بکات. لەوانەیشە ئەم یارییە بۆ هەولێر گرانگترین و گرانترین یاری بێت، چونکە لە بارەی بردنەوەی هەولێر و شکستباربوونی یانەی شوڕتە بەرانبەر یانەی کارەبا، یانەی هەولێر بەبێ ئاوڕدانەوە لە ئەنجامی یاریی کۆتایی ئەم قۆناغەی بەرانبەر کارەبا، دەگاتە یارییەکانی چوارگۆشەی زێڕینی خولی عێراق و لەو بارەیشدا دەبێتە یانەی خاوەن پێنج جار گەییشتوو بۆ قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین

جیاوازینەکردن لە چالاکییە وەرزشییەکاندا

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

ئەسعەد ئیسماعیل :وەرزش تەنیا بۆ خەڵکی شار نییە، بەڵکوو بە پێچەوانەوە یەکێک لە هەرە بەرپرسیاریەتییە گەورەکانی بەرپرسانی وەرزشیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پێناو گەییشتن بە کۆمەڵگەیەکی وەرزشیی مۆدێرن و تەندروست، ڕێکخستنەوە و بێلایەنیکردن و کۆکردنەوەی توانستە وەرزشییەکان و سازدانی چالاکییە وەرزشییەکانە لە هەموو بەشێکی هەرێمی کوردستاندا، هەروەها دەبێت گرنگی بە ئەنجامدانی چالاکییە وەرزشییەکان بێ جیاوازی و بە شێوەیەکی بەرنامەڕێژی و دوور لە هەر ڕووتینێک لە گوند و دێهاتەکانیش پەرەی پێ بدرێت.

یاریزانانی هەولێر سەربازن!

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

مامەیارە ئەحمەد : لەوەتەی (ئەییووب ئەدیشۆ) بووەتە ڕاهێنەری یانەی هەولێر، یاریزانانی یانەکە تەنیا مەشقی هونەری ناکەن، بەڵکوو مەشقێکی سەبازییانەی هونەری دەکەن. ئێوارەی دوێنێ قسەم لەگەڵ یەک لە یاریزانانی یانەی هەولێر کرد، ئەو وتی هەموومان لە دەست ئەم جۆرە مەشقە بێزارین.
ئەو قسەیەی یاریزانەکەی یانەی هەولێر بۆ من چاوەڕێکراو نەبوو، چونکە دوو ڕۆژ بەری ئێستا لە یەکەیەکی مەشقیی یانەکەدا ئامادە بووم و بۆم دەرکەوت کە ئەییووب زۆر لەگەڵیاندا توندە، لەوانەیە هەندێک کەس وەهای بخەنە بەر ئاماژەوە کە گوایە ئەگەر لەگەڵ یاریزانان توند نەبیت، ئ

وێنه‌ هه‌واڵ : لاوانی کورد له‌ ستۆکهۆڵم فیستیڤاڵێک ئاماده‌ ده‌که‌ن

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

سۆنا به‌رقی - وێنه‌ هه‌واڵ - سوید : ڕێکخراوی Ung Kurd (لاوانی کورد) له‌ ستۆکهۆڵم فیستیڤاڵێک له‌ سۆلنتونا له‌ ستۆکهۆڵم ساز ده‌که‌ن و به‌ چه‌ندین چاڵاکی جۆراوجۆر له‌مانه‌ ( یاری تۆپی پێ، نمایشی گروپی هه‌ڵپه‌ڕکێ ) تیایدا به‌شدار ده‌بن. له‌ پاڵ لاوانی کورد گروپی لاوانی یۆتۆبۆریش له‌م فیستیڤاڵه‌دا به‌ تابلۆی ڕه‌نگاوڕه‌نگی هه‌ڵپه‌ڕکێی کوردی تیایدا به‌شدارییه‌کی به‌رچاویان هه‌بوو. ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌ هونه‌رمه‌ندانی کورد ( حه‌سه‌ن شه‌ریف ، به‌ختیار ساڵح ) ئاماده‌ی ئه‌م فیستیڤاڵه‌ بوون.

یەکیەتیی نووسەرانی وەرزشی

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

مامەیارە ئەحمەد: دەمێک کۆمەڵە و ئێستایش لیژنەی ڕۆژنامەنووسانی وەرزشیمان هەیە، من هەقم بەوەدا نییە کە چەند کەس لێی ڕازییە و چەندیش ناڕازییە، بەڵکە گەرەکمە بێژم مادام ئێستا لە پاڵ پیشەی ڕۆژنامەنووسیدا، پیشەی نووسەربوون جوودا بێت، دەکرێت بڵێین با یەکیەتیی نووسەرانی وەرزشییش دابمەزرێت. لەوانەیە بڵێن بۆچی نووسەرانی وەرزشی یەکیەتییەکی تایبەت بە خۆیان هەبێت؟ من دەڵێم مادام لیژنەی ڕۆژنامەنووسانی وەرزشی هەیە و وەرزش لە بوارەکانی دیکە جیا کراوەتەوە، هەقە ئەو یەکیەتییەیش هەبێت، خۆ نەمدیوە یەک نووسەری وەرزشیی ئەندامی یەکیەتیی نووسەرانی کورد بێت. ناشکرێت بڵێین نووسەری وەرزشیمان هەر نییە.

JPAGE_CURRENT_OF_TOTAL