بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئەمڕۆ هەواڵی کۆچی دوایی کردنی باوکی هاوڕێ و هاوکاری دڵسۆزم ”"دی جەی ئەمین”" ـم پێگەیشت، لە راستییدا گەلێ خەمبار و دڵ پڕ خەمم بەبۆنەی کۆچی دوایی باوکی بەرێزیان، هاوبەشی و هاوخەمی خۆم لێرەوە رادەگەیەنم و هیوادارم ئەمە دواترین ناخۆشییان بێت و تەمەنی درێژی خوالێخشبوو بۆ دۆست و ئازیزانی جێهێشتبێت و خودای گەورە لە گوناهەکانی خۆش بێت و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات.
ڕاگه‌یاندن
پرسەنامەی هونەرمەند دیلمان دیۆ بۆ بنەماڵەی ”دی جەی ئەمین”
له رواندز چله‌ی که‌سایه‌تی شاری رواندز عه‌لی مه‌کته‌به به‌رێوه‌چوو
کاتژمێر 4ی ئێواره‌ی رۆژی 4_9_2010 له باره‌گای رێکخراوی پێگه‌یاندنی لاوانی رواندز به ئاماده‌بونی کرمانج عزت قایمقامی سۆران و وێنه‌ری دام و ده‌زگاکانی حکومی و حزبی و ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له که‌سایه‌تی وهاورێیانی کۆچکردوو لەرواندز ودەوروبەری. چله‌ی ماته‌مینی که‌سایه‌تی شاری رواندز عه‌لی مه‌کته‌به به‌رێوه‌چوو.
بۆ ڕاگرتنی درامای بێریڤان !
ده‌سته‌ی به‌رهه‌ڵستکاری دژ به درامای بێریڤان ! : درامای بێریڤان و سوکایه‌تی کردن به کورد، داوا له‌سه‌رجه‌م خوێنه‌رو ڕۆشنبیرانی کوردانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی کوردستان ده‌که‌ین پشت گیرمان بن بۆ هه‌ڵمه‌تی ڕاگرتنی ئه‌و ماردینه‌ی که زنجیره درامای ( بێریڤان ) باسی ده‌کات ئه‌و ماردینه نیه که که وه‌ک خۆی بیستراوه به‌ڵکو پێچه‌وانه کراوه، له‌ڕوی حه‌قیقه‌ته‌وه شێوێنراوه، یاخود به‌د نیشان کراوه
یەکەم کتێبی مەسعودى مەلا هەمزە چاپ‌کرا
رۆژنامەنووسی بوارى هونەرى "مەسعودى مەلا هەمزە" یەکەم کتێبی خۆی بەچاپگەیاند.کتێبی "تا دڵ دەوەستێ- ژیان و بەرهەمەکانى سەفوەت جەراح 1935- 2010" کە قەبارەکەى "100" لاپەڕەیەو لە ئامادەکردنى مەسعودى مەلا هەمزەو بەرهەمى بەڕێوەبەرایەتى شانۆی هەولێر بوو لە چلەى ماتەمینى هونەرمەند سەفوەت جەراج دابەش کرا.
لەبارەى ئەم کتێبەوە مەسعودى مەلا هەمزە گوتى: "وەکو لە پێشەکى کتێبەکەمدا نووسیومە بڕیاربوو ئەوکارە بەر لە مەرگى هونەرمەند بکرێ، بەڵام بەداخەوە بەهۆی سەرقاڵبوونم بە گەشتەکەم بۆ ئەمریکا نەمتوانى ئەوکارە بکەم، بۆیە دواى گەڕانەوەم بە هاوکارى بنەماڵەى هونەرمەند و بەڕێوەبەرایەتى شانۆی هەولێر ئەم کتێبە چاپ‌کرا".
مەسعودى مەلا هەمزە گوتیشی: هەوڵمداوە لەم کتێبەدا بە شێوەیەکى جیاواز کاربکەم هەر لە ناوەکەى و ناوەرۆکى کتێبەکە، بۆیە هەوڵمدا ئەو کتێبە دابەش بکەمە سەر چوار بەشی سەرەکى کە بریتى بوون لە:"ژیان و بەرهەمەکانى هونەرمەند، بەشێک لە دیدارە رۆژنامەوانیەکانى هونەرمەند، ئەو وتارانەى لەدواى مەرگى هونەرمەند نووسرابوون، پاشکۆی وێنە و دیکۆمێنتەکان" و دواى کارکردنێکى زۆر لەسەر ئەرکى بەڕێوەبەرایەتى شانۆی هەولێر چاپ‌کرا".
شایانى باسە مەسعودى مەلا هەمزە رۆژنامەنووسێکى بوارى هونەرییەو ماوەى زیاتر لە 3 ساڵە لە راگەیاندن کاردەکاو بەرپرسی بەشی هونەرییە لە هەفتەنامەى بەدرخان، هەروەک تا ئێستا لە چەندین شانۆگەرى و فیلم و چالاکى هونەرى وەکو بەرپرسی راگەیاندن کارى کردووە".
چوارشەممە چلەى ماتەمینى سەفوەت جەراح بەڕێوەدەچێ
مەسعودى مەلا هەمزە :سەرلەبەیانى رۆژی چوارشەممەو لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتى هونەرى شانۆى هەولێر بەڕێوەبەرایەتى گشتى رۆشنبیری و هونەرى هەولێر- بەڕێوەبەرایەتى هونەرى شانۆ چلەى ماتەمینى هونەرمەند سەفوەت جەراح بەڕێوەدەچێ. هونەرمەند سەفوەت جەراح کە لەدایکبووى 1935ەو دواى 75 ساڵ تەمەن و زیاتر لە نیو سەدە کارکردن رۆژی 20/7/2010 لە شارى هەولێر بۆ دواجار ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
سه‌رزه‌نشت له لایه‌ن یانه‌تی وه‌رزشی برایه‌تی
دوا به دوای ڕووداوی ده‌ستدرێژی کردنه سه‌ر په‌یامنێرانی وه‌رزشی له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی یانه‌ی برایه‌تی و بردنی کێشه‌که بۆ به‌رده‌م یاسا، ئه‌مڕۆ له لایه‌ن یانه‌ی ناوبراو بابه‌تێکی سه‌رزه‌نشتی بۆ میدیاکان بلاوکرایه‌وه وێنه‌یه‌کیش ده‌ست چرا که‌وت. له نامه‌که‌دا یانه‌تی برایه‌تی سه‌رزه‌نشتی ئه‌م کاره ناوه‌رزشییه ده‌کات و به هه‌موو جۆرێک ڕه‌تی ده‌کاته‌وه.
پێشانگای تایبه‌تی چواره‌می هونه‌رمه‌ند حاجی خانم له ئه‌مسته‌ردام
هه‌روه‌کوپێشتر ئاگادارمان کردن که به‌م زوانه هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار کورد حاچی خانم پێشانگایه‌کی تایبه‌ت به‌کاره‌کانی نمایش ده‌کات ، له‌م پێشانگایه کۆمه‌ڵێک به‌رهه‌می نوێی ده‌خاته به‌ر چاوی بینه‌ران که پێشتر نمایش نه‌کراون. له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا هونه‌رمه‌ند سه‌ره‌ڕای سه‌ختی ژیانی غوربه‌ت و نه‌خۆشی توانی به‌رهه‌مێکی زۆر بخاته به‌رده‌م بینه‌ران و عاشقانی هونه‌ری شێوه‌کاری ،وه‌ک ژنێکی ماندوونه‌ناس ناو‌و ناوبانگێکی شایسته په‌یدا بکات له باکوری ئه‌مسته‌ردامدا. قه‌باره‌ی زۆربه‌ی کاره‌کانی ئه‌م پێشانگایه گه‌وره‌ن و هیچ مه‌وداو بۆشاییه‌ک له تابلۆکاندا نه‌ماوه‌ته‌وه که لێواولێو نه‌بێت له ڕه‌نگ و فیگوری سیحر ئامێز، ئه‌مه‌ش توانا و ته‌کنیکی به‌هێزی هونه‌رمه‌ند ده‌رده‌خات له کۆنترۆڵکردنی هه‌ر ڕووبه‌رێکی ڕه‌نگیی له تابلۆکانیدا.
روونکردنەوەیەک لەلێژنەی رۆژنامەنووسانی وەرزشی کوردستان
سڵاو: دیارە لێژنەی رۆژنامەنووسانی وەرزشیی کوردستان لەسەرەتای دامەزاندنییەوە وەک کار‌و پیشە ونەریتی خۆی سەکۆی بەدی هێنانی مافی رۆژنامەنووسانی وەرزشییەوهەروەها لەگەڵ دروست بوونی بەپاڵپشتی راستەوخۆی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان لەچوار چێوەی یاسایی بەرگری لەرۆژنامەنووسا نی وەرزشیی دەکات ، هەوڵیش دەدات لەبوارە جیاجیاکاندا ئاستی رۆژنامەنووسانی وەرزشیی بەرز بنرخێنێت بەمەبەستی خزمەتکردنی رۆژنامەنووسانی وەرزشیی لەکوردستاندا ،ناکرێ رێگا لەبەردەم رۆژنامەنووسان وڕاگەیاندنکارانی وەرزشیی بگێرێ لەکاتی ڕووماڵکردنی رووداو و راستییەکانی وەرزش، ئێمە لەکاتێکدا بەتوندی ئیدانەی ئەم جۆرە کارە دوور لەگیانی وەرزشیی دەکەین بەرانبەر رۆژنامەنووسا ن وڕاگەیاندنکاران کراوە،
سارا خان پیرۆزه هه‌موو ساڵێک به خۆشی
24 ئاوگست 2010 شاعیر و نوسه‌ر و هاوکاری سایتی چرا ڕۆژی له دایکبوونێتی. به‌ناوی ستافی چرا و سه‌رجه‌م هاوڕێیانت جوانترین پیرۆزباییتان ئاراسته ده‌که‌ین، ئومێد ده‌خوازین هه‌رده‌م خامه ڕه‌نگین و بزه له‌سه‌ر لێوانت بێت. هه‌موو ساڵێک به خۆشی.
ڕوونکردنەوەیەکی پێویست لە ( چرا نەوزاد) ەوە
ئەمڕۆ ١٩/٨/٢٠١٠ دەستێکی نادیار هەردوو ئیمایل و فەیسبوکی چرا نەوزادی هاک کردووە. بە پیوستی دەزانێت ئەم ڕوونکردنەوەیە بۆ هاوڕێیان و دۆستانی بنێڕێت لە ڕێگای ڕاگەیاندنەکانەوە و ڕایدەگەیەنێت لە ئێستاوە هەر نوسین و کۆمێنتارێک لەو پێگانەوە بە ئێوە بگات چرا نەوزاد خاوەنی نییە.
بابەتی زیاتر...
JPAGE_CURRENT_OF_TOTAL







