سەرەتا / سپۆرت / بەرشەلۆنە یان ڕیاڵ مەدرید

بەرشەلۆنە یان ڕیاڵ مەدرید

ئاکۆ عارف
لالیگا ھەفتەی ماوە ، بەرشەلۆنە بە ٧٤ خاڵ و بەجیاوازی ٤ خاڵ لەگەڵ ریاڵ مەدرید پلەی یەکەمی گرتووە ، کە ئەمیان خاوەنی ٧٠ خاڵە ، ڕکابەرییەکان تاگەیشتن بەو قۆناغە ھێندە توند بوون تەنانەت یاری دووەمی کلاسیکۆی ئەمساڵ یش کە بە بردنەوەی بەرشەلۆنە ٢_١ کۆتای ھات ھێشتا بەتەواوی ئەوەی دەرنەخستووە کە کێ پاڵەوانی وەرزی ئەمساڵ ی لالیگایە .
ئەگەر سەرەنج ی ئەو یارییانە بدەین کە ھەردوو یانەکە لە٨ ھەفتەی کۆتای خولەکەدا ماویانە دەبینین ھەردوو یانە و بەتایبەتی بلوگرانا یاری زۆر بەھێزیان ماوە و یارییەکانی بەرشەلۆنە قورستر و سەرباری گرتنی پێشەنگ ی بەجیاوازی ٤ خاڵ ھێشتا ڕێگاکانی سەرکەوتنی کۆتای سەختە و ھیچ دوریشنیە یانەی شاھانە لەبەرئەوەی یاری ئاسان تری لە بەرشەلۆنە ماوە پێشبکەوێتەوە و بگرە نازناوەکەش بەرێتەوە !.
یانەی بەرشەلۆنە لە ٨ ھەفتەی کۆتای خولی یانەکانی ئیسپانیادا دەبێت ڕووبەڕوی یانەکانی سێڵتافیگۆ ، فالینسیا ، ئیسپانیۆل و ئەتلەتیکۆ مەدریدیش ببێتەوە ، کە سێڵتافیگۆ لەیاری یەکەمیدا لە بەرشەی بردەوە و فالێنسیا یەکێکە لەھەر تیپە بەھێزەکانی خولەکەو پێگەی لەریزبەندی یانەکاندا دیارە و شەڕی دەستەبەرکردنی بلیتی وەرزی ئایندەی چامپیۆنس لیگ دەکات ، ئیسپانیۆل یش وەک ھەمیشە یاری دێربی لەگەڵ بەرشەدەکات و ھەرچی یانەکەی دیگۆسیمیۆنی شە پێویستی بەقسەو لەسەر وەستان نیە ، ئەم یارییانەی بلوگرانا کە ماویەتی یاری ئاگرین و یەکلاکەرەوەن ، کە جگە لەیاری بەرامبەر شەمشەمەکوێرەکانی فالینسیا کە لەکامپ نو دەکرێت ھەموو یارییە بەھێزەکانی تری لەدەرەوەی یارێگای خۆی دەکرێت و بەرشەلۆنەی یاری بەرامبەر یانەی سیفیلیەش ھەیە کە ھەر لەدەرەوەی یاریگای خۆیەتی .
یانەی ڕیاڵ مەدرید گەرچی لەو ٨ ھەفتەیەدا دەکەوێتە ڕکابەری٨ یانەی ترەوە لەنێویشیاندا رووبەروی یانەکانی مەلەگە، سێڵتافیگۆ ، سیفیلیە ، فالینسیا و ئیسپانیۆل دەبیتەوە ، بەڵام چاودێران تەنیا یاری بەرامبەر فالینسیا بۆ یانەکەی مەدرید بەقورس دەزانن کە ئەو یارییەش لەیاریگای سانتیاگۆ بیرنابیۆ بەڕێوەدەچێت .
ئەوەی دیارە ٨ ھەفتەی چارەنوس سازە ، ئەوەشی نادیارە و تەمی لەسەرە چۆنیەتی مامەڵەی راھێنەری ھەردوو یانەیە لەبەرامبەر ھەفتەکانی کۆتای لالیگا ، کە ئینریکی و ئەنچیلۆتی ھەردووکیان تیپەکانیان لەسەر ئاستی ئەوروپا و لەخولی یانەپاڵەوانەکانداگەیشتونەتە وێستگەیەکی گرنگ ئەوەش جگەلە ھیلاکی جەستە سەرقاڵی و تاکتیک ی نوێ ی گەرەکە و دورنیە ھەڵەیەک یان ماندوبونی زیاتر زۆرشت تێک بدات یان پێچەوانە بکاتەوە .
قۆناغی نوێی لالیگا و چامپیۆنس لیگ یش بۆ بەرشە و ریاڵ پلان و تاکتیکی نوێی دەوێت ، ڕاھێنەرو یاریزانەکانیش جارێکیتر لەبەردەم تاقیکردنەوە یان بڕینی رێگای دژوار دان کە ئەوەی ماوە تاقەت پڕوکێنەر ە و نەک ھەڵە بەڵکو بێ ئاگای و کەمتەرخەمی ش دەبێتە ھۆی لەدەست دانی زۆرشت یاخود دواکەوتن و دەست بەتاڵ ی .

دەربارەی CHRA.TV

چراتێڤی.. پێگەیەکى هونەرى و رۆشنبیریى ئەلکترۆنی ئازادو سەربەخۆیە، رۆژانە لەپێناو پەرەپێدانى ئەم بزاوتە لەکوردەواریدا خۆى نوێدەکاتەوەو، با نووسەرانی کوردیش ڕەها بن لە هەربەربەست و سانسۆرێک کە ڕێگرن لە بەردەم تەقینەوەی بەهرەو داهێنانەکانیان. چراتێڤی..هەناسەو نەفەسى هەموو ئەو مرۆڤانەیە دەنگ بوون و دەنگ دەمێنن لەڕوداوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی جیهان و کوردستان. لێرەوە رایدەگەیەنین جگە لەو بابەت و بڵاوکراوانەى لۆگۆى چرایان بەسەرەوەیە چرا بەرپرس نییە لەناوەرۆکى بابەت و بڵاوکراوەکان.

هەروەها ببینە

سه‌یدسادق-یش په‌یامی‌ نارد ‌

ئاكۆ عارف له‌ ڕكابه‌رییه‌كانی‌ خولی‌ پله‌ دووی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌كانی‌ كوردستاندا، یانه‌ی‌ سه‌یدسادق مه‌سجێكی‌ جوان …

اترك تعليقاً