دیــــدار نانەکەلی:
موای تای وەکو یەکێک لەھونەرەجەنگیەکانی جیھان لەسەدەی ١٦ و لە ووڵاتی تایلەند سەریھەڵداوە, یاریەکە لە چوارچێوەی ھونەری بەرگری قۆناغی مەزنی تێپەڕاندوە و ئەمڕۆ لەسەرانسەری جیھان ئەزمونی لەسەر بنیات دەنرێت.
پسپۆرانی مەشق و راھێنانی موای تای رێچکە و رێڕەویان رووەو ووڵاتی تایلەندە. کە سەرچاوەی دروست بوون و گەشەسەندنی بەرفراوانی یاریەکەیە. ھونەری بەرزی ئەو یاریە بەدرێژایی مێژوو بە بەمەبەستی بەرگری و پاراستنی نیشتیمان بەکارھاتووە بۆیەش خراوەتە چارچێوەی لێژنەی ئۆلۆمپی جیھانی و بەسەدان ووڵات تێدا ئەندامن.
ئێستا لە ھەر ووڵاتێک کۆمەڵە و رێکخراو و یەکێتی تایبەت بە موای تای ھەیە و پشتگیری یەکێتی نێودەوڵەتی یاریکەی لەگەڵدایە. پێگە و بنکەی مەشقی تایبەتی ھەیە و چاڵاکی و پاڵەوانیەتی ناوەخۆیی و نێودەوڵەتی بۆ ئەنجام دەدرێت و لەسەر دەستی پسپۆرانی بوارەکە یاسا و رێنمایی بۆ دەردەکرێت.
لە پەراوێزی ئەندامبونی عێراق لە یەکێتی نێودەوڵەتی یاریەکەو بوونی یەکێتی ناوەندی وەرزشی موای تای کەسەر بەلێژنەی ئۆلۆمپی عیراقە و ساڵانە بەشداری چەندین چاڵاکی گەورە دەکەن لەسەر ئاستە جیاوازەکان،
ھەرێمی کوردستانیش ماوەی ساڵێکە بەھەوڵ و خەمخۆری ھەوادارانی موای تای بنکە و پێگەی مەشقیان کردۆتەوە و بەمەبەستی رێکخستنی چاڵاکیەکان و بەشداربونیان لە پاڵەوانیەتیەکان رێکخراوی وەرزشی موای تای لەسەر دەستی نەوزاد نوری ئەمین ی پسپۆر و شارەزا لەمەسق و راھێنان لەشاری ھەولێر دامەزراوە, یاریەکە رۆژبەرۆژ لەپەرەسەندندایە و ھەوادارێکی زۆری دروستکردوە ،وەکوسەرەتاش قۆناغێکی باشی بڕیوە و چەندین یاریزانی بۆ پاڵەوانیەتیەکان ئامادەکردووە
بەبوونی مەشقی سەردەمیانە و سوودوەرگرتن لە شارەزایی پسپۆرانی نێودەوڵەتی بەھۆی بانگھێشتکردن و میوانداریکردنیان لەلایەن رێکخراوەکەیانەوە چاوەڕوان دەکرێت پەرەسەندنی یاریەکە بەھۆی گڕوتینی ھەوادارانی لە ھەڵکشان دابێت، لە چوارچێوەی سەرھەڵدانێکی ناوەخۆیی بپەڕێتەوە بۆ دروستبوونی پاڵەوانی بەھێزی کورد لە چاڵاکیەنێودەوڵەتیەکان..
هەروەها ببینە
ھەڵبژاردەی کام ووڵات جامی یۆرۆ بەرزدەکاتەوە!
ئاکۆ عارف پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا کە ئێستالەفەرەنسا بەڕێوەدەچێت،وەک پێشتر جوانترین جەنگی ئاشتی خوازانەی نەتەوەکانی …