سەرەتا / سپۆرت / کاریبی بۆتە چێژوانی ئەستێرە خیانەتکارەکان

کاریبی بۆتە چێژوانی ئەستێرە خیانەتکارەکان

جێژوانی خیانەتکارەکان دەبێت کوێ بێت؟

دیـــدار نانەکەلی: زۆربەی ئەو ئەستێرانەی ناکۆکی دەکەوێتە نێوان خۆیان و ھاوسەرەکانیان پەنا دەبەنە بەر دەریای کاریبی.
لەوانەش ھەر سێ ئەستێرەی ئینگلیزی، پیتەر کراوچ و جۆن تیری و واین رۆنی،ھاوشان لەگەڵ فرانک ریبێری فەرەنسی.

زۆرن ئەو ئەستێرانەی بەھۆی پەیوەندیە لابەلاکانیان لەگەڵ ھاوسەر یان کچە ھاورێکانیان تووشی کێشە و بارگرژی دەبنەوە، کە زۆرجار ئەو گرفتانە دەبنە ھۆکاری سەرەکی بۆ دابەزینی ئاست و توانای یاریکردن و پەراوێزخستنیان لە پێکھاتەی سەرەکی. ئەو یاریزانانەش دەزگاکانی راگەیاندن بەھۆکاری ئەو کێشانە دەزانن. چونکە ئەو دەزگایانە جگە لەھەواڵی پەیوەندیەکان، وێنەکانیشیان وەکو بەڵگە بڵاودەکەنەوە و دەرفەت بۆ پاکانەکردن ناھێڵنەوە.ھەر بۆ نموونە دوای بڵاوبونەوەی ھەواڵێک سەبارەت بە پەیوەندی واین رۆنی ھێرشبەری مانچستەریۆنایتد و ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا لەگەڵ ئەو ئافرەتانەی کە لەیانەکانی شەوان کاردەکەن، خێزانەکەی بەدەنگ ھات و داوای جیابوونەوەی لێکرد. بۆ ماوەی ٣ مانگ بارگرژیەکی زۆر توند کەوتە ماڵی رۆنی، بەو ھۆیەشەوە گۆرانکاریەکی زۆر بەسەر ئاستی ئەو یاریزانەداھات و بەردەوام لەبیری چارەسەرکردنی کێشە خێزانیەکەی دابوو،بۆیە ھەمان ئەو رێگایەی ھەڵبژارد کە ھاوڕێکانی لە نمونەی کراوچ و ریبیری و تیری و چەندانی دیکە گرتبویانە بەر بۆ ئاشتکردنەوەی ژنەکانیان ئەویش گەشتێکی خێزانیە بۆ سەر دەریای کاریبی.
رۆنی بۆ رۆژنامەی دەیلی میلی ئینگلیزی نایشارێتەوە کە ماوەی ھەفتەیەک لەبیری رێگایەکدا بووە بۆ ئاشتکردنەوەی خێزانەکەی تا دواجار بڕیاریدا گەشتێکی یەک ھەفتەیی بکات بۆ سەر دەریای کاریبی و لەوێدا زیاتر لە ٦٧٠٠ جونەیھی ئیستەرلینی خەرج بکات بۆ دابینکردنی کەشتیەکی گەشتوگوزاری بۆ گەڕان لە دورگەکانی کایامانی گەورە و کۆستامایا کە خۆشترین و سەرنجراکێشترین شوێنی گەشتوگوزارین لە ووڵاتی مەکسیک، دووای ئەوەش وەکو ھەموو ھاورێکانی لەگەڵ خێزانەکەی ئاشتی بۆوە.

دەربارەی Didar Nanekeli

هەروەها ببینە

سه‌یدسادق-یش په‌یامی‌ نارد ‌

ئاكۆ عارف له‌ ڕكابه‌رییه‌كانی‌ خولی‌ پله‌ دووی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌كانی‌ كوردستاندا، یانه‌ی‌ سه‌یدسادق مه‌سجێكی‌ جوان …

اترك تعليقاً