سەرەتا / سپۆرت / ھەڵبژاردەی کام ووڵات جامی یۆرۆ بەرزدەکاتەوە!

ھەڵبژاردەی کام ووڵات جامی یۆرۆ بەرزدەکاتەوە!

ئاکۆ عارف
پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا کە ئێستالەفەرەنسا بەڕێوەدەچێت،وەک پێشتر جوانترین جەنگی ئاشتی خوازانەی نەتەوەکانی ئەوروپایە لە ناوازەترین کایەدا کە تۆپی پێیە،بەڵام بۆئەم سەردەمە ڕەنگەھەربەتەنیا ڕکابەریکردن نەبێت لەسەر دەستەبەرکردنی نازناوەکە،ئەوە ئامانجی یەکەمە و شەڕی قورسیش لەسەرئەوەیە ،ھاوتەریب بەو خواستەگەوریە ئێستا ھەڵبژاردەو یاریزانەکان کۆمەڵێک خواستی تریش دەکەنەنیشانەوھەوڵی پێکانی نیشان گەلێکی تریش دەدەن.
ئەگەرشەڕی بردنەوەی جامەکەخواستی یەکەم وئامانجی گەورەی ڕکابەری راستەقینەی ھەمووتیپ و یاریزانەکانیش بێت،ئەواھەوڵی خۆدەرخستنی یاریزانان و چۆنیەتی بازاڕگەرمکردنی خۆیان لەپێناو گەیشتن بەیانەگەورەکان ھێندەی تر ڕکابەرییەکانی توندترو بەھێزترکردووە،لەمەشدا بینەری یاری چێژی خۆی لێ دەبینێت،ئەمەجگەلەوەی ھەریاریزانێک بەتایبەت ئەوانەی بەئەستێرەی یانەکانیان ناسراون لەبەردەم بەرپرسیارێتی گەورەدان بەوەی ئەوەی بۆیانەکانیان ئەنجام و دەستەبەری دەکەن ئەوەش بۆ ھەڵبژاردەی ووڵاتەکانیان بکەن.
ساڵانێکە تۆپی پێ لەسەر ئاستی جیھان و کیشوەرەکانیش ھەربەتەنیا ڕکابەری نیە لەپێناو دەستەبەرکردنی نازناو یان جامی پاڵەوانێتیەک ،بەڵکو لەھەر رێگەیەکەوەبێت و بەھەرمەبەستێک بێت وەرزش بەسیاسەتیش ئالودە و ئاوێزان کراوەوئەوەی سیاسەت بۆی ناکرێت و بۆی نالوێت ووڵاتانی جیھان بەتایبەت لەڕێگای یارییەکانی تۆپی پێوەتەواوی دەکەن،تۆپی پێ ئێستاشکۆی ووڵاتانی جیھانیشی پێوەگرێدراوەو شکۆی ووڵاتان لە تۆپی پێدا زیاتر لە رابردوو تۆختر بۆتەوە.
لەم دەلاقانەی سەرەوە کەمێک بەوە ئاشنادەبین کە زۆربەی پاڵەوانێتیەکان لەنێویشیاندا،جامی نەتەوەکانی ئەوروپا(یۆرۆ)بایەخ و گرنگی بەزیاتر لەمەبەستێکەوە پەیوەستەو ھۆکارگەلێکی تریش کەلێرەدا بواری باسکردنی نیە وەھای کردووە ھێندەی تر بەھێزترو بایەخپێدراوتربێت،ئەمە بۆ پاڵەوانێتیەکانی تریش بەتایبەت لەسەر ئاستی ھەڵبژاردەی ووڵاتان، بۆ کۆپا_ئەمریکاش ھەروایەوڕەنگە لەھەر پاڵەوانێتیەکی ھەڵبژاردەکاندا لێکەوتەکانیشیان تائاستێکی سنوردار جیاوازبن.
ھەڵبژاردەگەورەکان دیارن،بەڵام لەیاسای تۆپی پێدا شتێک بەناوی گەورەو بچوک زۆر سحراوی نیەورەنگە تیپێکی گەورە ئەمجارەش یۆرۆ بباتەوە ،بەڵام بردنەوەی یۆرۆش ئەو ھەڵبژاردەیەش گەورەدەکات کەلەھەر حاڵەتێکداپێ ووترابێت بچوک !.

دەربارەی CHRA.TV

چراتێڤی.. پێگەیەکى هونەرى و رۆشنبیریى ئەلکترۆنی ئازادو سەربەخۆیە، رۆژانە لەپێناو پەرەپێدانى ئەم بزاوتە لەکوردەواریدا خۆى نوێدەکاتەوەو، با نووسەرانی کوردیش ڕەها بن لە هەربەربەست و سانسۆرێک کە ڕێگرن لە بەردەم تەقینەوەی بەهرەو داهێنانەکانیان. چراتێڤی..هەناسەو نەفەسى هەموو ئەو مرۆڤانەیە دەنگ بوون و دەنگ دەمێنن لەڕوداوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی جیهان و کوردستان. لێرەوە رایدەگەیەنین جگە لەو بابەت و بڵاوکراوانەى لۆگۆى چرایان بەسەرەوەیە چرا بەرپرس نییە لەناوەرۆکى بابەت و بڵاوکراوەکان.

هەروەها ببینە

موای تــــــای گەیشتە کوردستان

دیــــدار نانەکەلی: موای تای وەکو یەکێک لەھونەرەجەنگیەکانی جیھان لەسەدەی ١٦ و لە ووڵاتی تایلەند سەریھەڵداوە, …

اترك تعليقاً