سەرەتا / هەمەڕەنگ / کوردێک دەبێتە براوەی خەڵاتی گرانبەهای فیڵدز

کوردێک دەبێتە براوەی خەڵاتی گرانبەهای فیڵدز

کۆچەر بیرکار پڕۆفیسۆرێکی بواری بیرکاریە ،دوێنێ لە ململانێ لەگەڵ ٤ زانای بوارەکەی خۆی کەوتنە پێشبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی گرانبەهای فیڵدز ،کەبەنۆبڵی بیرکاری هەژماردەکرێ، ئەو مامۆستا کوردە توانی ئامادەبوانی ئەو کۆنگرە نێوەوڵەتیەی لە ریودی جانیڕۆ سازکرابوو ،
سەرسام بکات و پلەی یەکەم و خەڵاتی فیڵدزی جیهانی بەدەست بێنێت.

کۆچەربیرکار، لە ساڵی ١٩٧٨ لە شاری مەریوان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە، خوێندنی بنەرەتی و ناوەندیی و دواناوەندی لە مەریوان تەواوکردووە، پاشان بۆ خوێندنی زانکۆ روو ەکاتە شاری تاران و لە زانکۆی تاران براوانامەی بەکالۆریۆس لە ماتماتیکدا بەدەست دەهێنێت.

دوای تەواوکردنی خوێندنی زانکۆ، وەک پەنابەر روو دەکاتە وڵاتی بەریتانیا و لە ماوەی نێوان ساڵانی ٢٠٠١- ٢٠٠٤ بروانامەی دکتۆرا (PhD) لە ماتماتیکدا لە زانکۆی نۆتینگهام بەدەست دەهێنێت، لە ساڵی ٢٠٠٣ دا خەڵاتی جڤاتی بیرکاریانەی لەندەن( London Mathematical Society)ی پێبەخشرا وەک “ئایندەرۆشترین خوێندکاری دکتۆرا” ئەو شەرەفەی پێبەخشرا.

وەک یەکێک لە چالاکترین و کاراترین ماتماتیکزانە هاوچەرخەکان دادەنرێت لە سەرانسەری جیهاندا لە بواری ئەندازە و جەبر و هاوکێشە ئاڵۆز و فرەژمارەییەکاندا.

سوپاس بۆ کۆچەر کە لەسەردەمی ئێمەدا دەژی.

دەربارەی Didar Nanekeli

هەروەها ببینە

سەمای (کیکی) چییە !؟

سەمای کیکی لە سەمایەکی کورت پێکدێت، لەلایەن تاکێکەوە دەکرێت دوای ئەوەی لە ئۆتۆمۆبیلەکەی دێتە خوارەوە …

اترك تعليقاً