سەرەتا / هەمەڕەنگ / سەمای (کیکی) چییە !؟

سەمای (کیکی) چییە !؟

سەمای کیکی لە سەمایەکی کورت پێکدێت، لەلایەن تاکێکەوە دەکرێت دوای ئەوەی لە ئۆتۆمۆبیلەکەی دێتە خوارەوە و لەسەر ئاوازی گۆرانیبێژی جیهانی (دریک In My Feeling ).

یەکەم کەس بەئەنجامدانی ئەو سەمایە هەڵسا ئەستێرەی جیهانی (شیگی) پێشکەشکاری بەرنامەی The Shiggy Show بوو، ئەویش دوای ئەوەی ڤیدیۆیەکی خۆی لە ئینستگرام بڵاوکراوە کاتێک لەسەر ئاوازی گۆرانی کیکی سەمای دەکرد. ئەم ڤیدیۆیەی شیگی لەماوەیەکی زۆر کورتدا لە ئەکاونتی ناوبراو لە ئینستگرام توانی شەش ملیۆن کەس بینەری بێت .

دوای ئەوە لە ماوەی تەنها یەک هەفتە زیاتر لە ١٥٠ هەزار ڤیدیۆی هاوشێوە لە ئینتەرنێت بڵاوکرایەوە. ئەویش بە ئەنجامدانی ئەم سەمایە لە کاتی ڕۆیشتنی ئۆتۆمۆبیلەکە بە هێواشی.

ئەم جوڵەیە لەگەڵ ئەوەی دژی یاسای هاتوچۆیە و مەترسییە بۆ سەر ژیانی خەڵکەکە، تا ئێستا کۆمەڵێکی بەرچاو لە ڕووداوی لێکەوتۆتەوە لە کەوتن و پێکدادانی ئۆتۆمۆبیلی بەرامبەر لەگەڵ کەسە سەماکارەکە. لە وڵاتە عەرەبیەکانیش تا ئێستا کۆمەلێک خەڵک دەستگیرکراون و  سزای ماددی دراون پاش دۆزینەوەیان لەلایەن پۆلیس.

دەربارەی Azad Kurdi

لەساڵی ١٥/١/٢٠٠٤ سایتی چراتیڤی وەک یەکەم وێب تیڤی کوردی دامەزراندووە، تا ئێستاش بەڕێوەبردنی چراتیڤی لە ئەستۆیانە. دووجار فیستیڤاڵی چرا بە بەشداری دەیان هونەرمەند لەسەرجەم بوارەکان لە هۆڵەندا لەسەر ئەرکی خۆی ئەنجام داوە.

هەروەها ببینە

واحید: من کچم لە جەستەی کوڕدا لە دایکبووم

واحید لە پەیجی تایبەتی خۆی لە ئینستگرام پەیامێکی ناخهەژێن بڵاودەکاتەوە.

اترك تعليقاً