سەرەتا / هەمەڕەنگ / فەلسەفەی ‘هەگبەی زانین’ ی د. ساماڵ مانیی لە باشوری کوردستانەوە گەیشتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

فەلسەفەی ‘هەگبەی زانین’ ی د. ساماڵ مانیی لە باشوری کوردستانەوە گەیشتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

کتێبی یەکەم و دووەمیهەگبەی زانین  پار لە باشوری کوردستان بڵاوکرانەوە، ئەمساڵ  گەیشتنە رۆژهەڵاتی کوردستان و  لە چاپدرانەوە و بڵاودەکرێنەوە

هەگبەی زانین، پرۆژە نوسینێکی فەلسەفی د. ساماڵ مانیی بوون، لە سێ کتێب پێکهاتبوون و پار (٢٠١٨) دوو کتێبیان لە هەرێمی کوردستان بڵاوکرانەوە، بابەتەکانی هەرسێ کتێبەکە لە ناو قوڵایی پرسیزانیندان لە بواری فەلسەفەدا. هەر یەک لەو کتێبانە وەک کتێبێکی سەربەخۆ نوسراون و هەریەکەیان لە پەرشێکی پیستیمۆلۆجیدا پرسیزانینتاووتوێ دەکەن، هەرکام لەم کتێبانە بۆخۆی دەکرێت وەک کۆرسێکی فەلسەفە لەبارەی زانینەوە بخوێنرێتەوە لە ماڵەوە، ئەم کتێبانە سەرچاوەن و ڕۆشنبیرانی دەرەوەی زانکۆکان  وخوێندکاری زانکۆکان لە خوێندنی باڵادا کۆ دەکاتەوە. جگە لەوەی هەرسێ کتێبەکە پێکەوە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندن  بۆ خوێندنەوە لە ئاستە جیا جیاکانی خوێندنی باڵادا.

ئەمساڵ لە ڕۆژهەڵاتی  کوردستان ئەم دوو کتێبەیهەگبەی زانینپێکەوە کۆکراونەتەوە و بڵاودەکرێنەوە.

کتێبی یەکەمیهەگبەی زانین‘ : تاووتوێی پرسی زانین دەکات لە پیستیمۆلۆجی کلاسیکدا
کتێبی دوەمیهەگبەی زانین‘ : تاووتوێی پرسی زانین دەکات لە سۆشیال پیستیمۆلۆجیدا
نوسەر: د. ساماڵ مانیی
مژار:  فەلسەفە
وەشاندن:  کتێبخانەی مادیار
هەموو کتێبەکانیهەگبەی زانینلە پانتایی فەلسەفەی ئەنەلەتیکدان ومەسەلەی زانین و کێشە و گرفتەکانی زانین دەردەخات و نەخشەیەک بۆ پرسیزانینپێکدەهێنێت لە فەلسەفەدا. خوێندن و دیبەیتی فەلسەفەی ئەكادیمی، لە ئاستی زانكۆكانی بەریتانیاو ئەمەریكاو ئەوروپاوە دەگەیەنێتە بەردەستی خوێنەری كورد، لهناو ماڵەكانی خۆیانداو لە زانكۆكانی كوردستاندا. هەموو سەرچاوەکانی بە زمانی ئینگیلیزیە، باسەكان كورت و پوختن و بە زمانێكی ڕوون نووسراون، بەڵام لە ناوەرۆكی تێزو ئارگیومەنتە فەلسەفییەكانی كەم نەكردوونەتەوە و ئاستی بەرزی فەلسەفەی ئەكادیمی پاراستووە. هەموو کتێبەکانیهەگبەی زانینسەرچاوەیەكی فەلسەفەین، هەم بۆ خوێندكاری فەلسەفەی ئەكادیمی لە سەر ئاستی زانكۆكان و خوێندنی باڵا، هەم بۆ هەر كەسێك كە لە ماڵەوە بیەوێت وەك كۆرسێك لە بواری فەلسەفەدا لەسەر پرسیزانینبیەوێت بخوێنێتەوە

دەربارەی CHRA.TV

چراتێڤی.. پێگەیەکى هونەرى و رۆشنبیریى ئەلکترۆنی ئازادو سەربەخۆیە، رۆژانە لەپێناو پەرەپێدانى ئەم بزاوتە لەکوردەواریدا خۆى نوێدەکاتەوەو، با نووسەرانی کوردیش ڕەها بن لە هەربەربەست و سانسۆرێک کە ڕێگرن لە بەردەم تەقینەوەی بەهرەو داهێنانەکانیان. چراتێڤی..هەناسەو نەفەسى هەموو ئەو مرۆڤانەیە دەنگ بوون و دەنگ دەمێنن لەڕوداوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی جیهان و کوردستان. لێرەوە رایدەگەیەنین جگە لەو بابەت و بڵاوکراوانەى لۆگۆى چرایان بەسەرەوەیە چرا بەرپرس نییە لەناوەرۆکى بابەت و بڵاوکراوەکان.

هەروەها ببینە

کوردسکواد بۆ ئاڵایی کوردستان چی کرد 

لێرە و لەوێ زۆر بەبەرگوێمان کەوتیە سکواتێکی کوردی هەن تایبەت بە یاری پەپجی مۆبایل بەناوی …