سەرەتا / هەمەڕەنگ / نوسینە فەلسەفیەکانی  خانمێکی کورد  دۆکیومەنت کران

نوسینە فەلسەفیەکانی  خانمێکی کورد  دۆکیومەنت کران

بۆ یەکەم جارە کە نوسین و بیرکردنەوەی فەلسەفەی فەرمی/فۆرماڵ و ئەکادیمی ژنێکی کورد، د. ساماڵ مانیی، بە زمانی کوردی  لە دوو کتێبی ‘هەگبەی زانین ی یەکەم’ و ‘هەگبەی زانین ی دووەم’ دا لە بازنەی فەلسەفەدا  دۆکیومەنت بکرێت و بەمەش بناسێنرێت وەک فەلسەفەی فەرمی / فۆرماڵی ئەکادیمی ژنێکی کورد بە زمانی کوردی. هەردوو کتێبی هەگبەی زانین کە پارساڵ لە هەرێم(عێراق) و ئەمساڵ لە ڕۆژهەڵات (ئێران)بڵاوکرانەوە، بە دیجیتال خراونەتە بەرچاوی بازنەی فەلسەفەی جیهانی تاوەکو لە ناو زانکۆکانی جیهاندا  لە کەنەدا و ئەمەریکا و ئۆستورالیا و ئەورۆپا و بەریتانیادا ببینرێت و پێبزانرێت.

بە دۆکیومەنت و بە دیجیتاڵ کردنی کتێب و نوسینە فەلسەفیە فۆرماڵە ئەکادیمیەکان واتە تۆمارکردنیانە لە  ناو مێژووی بیرکردنەوە فەلسەفیەکاندا و لەناو فەیلەسوفەکاندا، ئەم هەوڵە ماوەی بیست ساڵە لە لایەن دەزگا و سەنتەرە فەلسەفیە جیهانیەکانەوە ئیشی بۆدەکەن ولە ئێستادا بە تەواوی جێگەی خۆی سەقامگیر کردوە لەناو بازنەی فەلسەفیدا.   د. ساماڵ مانیی نوسین و بیرکردنەوە فەلسەفیەکانی بە زمانی ئینگلیزیش هەر بە هەمان شێوە دۆکیومەنت و بە دیجیتاڵ کراون.
ئەو سەنتەرانەی بۆ ئەم کارە دروست بوون وئەوانەشی کە دەزگای پاڵپشتن، بریتین لە: سەنتەری بە دیجیتاڵ کردنی  بیرکردنەوە فەلسەفیەکان (جیهانی)، سەنتەری دۆکیومەنتکردنی بیرکردنەوە فەلسەفیەکان (جیهانی)،  سەنتەری ئارکایڤ کردنی بیرکردنەوە فەلسەفیەکان (جیهانی)،   کۆکردنەوەی نوسینە فەلسەفیەکان ( لە ئۆستورالیا و دواتر بوو بە جیهانی) ،  فاوندەیشنی بیرکردنەوە فەلسەفیەکان (ئەمەریکا)،  ئینستیوتی خوێندنی باڵای فەلسەفە (بەریتانیا)، زانکۆی ڕۆژئاوای کەنەدا(وڵاتی کەنەدا).

هەموو ئەم دەزگایانە پێکەوە ئیشدەکەن بۆ ئەوەی بیرکردنەوە ئەکادیمیە فەلسەفیەکان بە دیجتاڵ و دۆکیومەنت بکەن، لە لایەکەوە بۆ ئەوەی فەیلەسوفە ئینگلیزی زمانەکان بە ئاگابن لە  بیرکردنەوە فەلسەفیەکانی یەکتری لەمسەر و ئەوسەری جیهاندا و ئیشە فەلسەفیەکانی یەکتری ببینن و دیبەیت و ڕاگۆڕینەوە بکەن لەناو خۆیاندا، لەلاکەیترەوە بۆ ئەوەی خوێندکارانی فەلسەفە لە زانکۆکانی ئینگلیزی زمان سوود لەو نوسین و بیرکردنەوە فەلسەفیانە وەربگرن بۆ خوێندن و لە لێکۆڵینەوەکانیاندا بەهەند بگیرێن و ئیشیان لەسەر بکەن.
ئەم دەزگایانە پێکەوە  تا ئێستا:  (دوو سەد و سی هەزار)  فەیلەسوفیان کۆکردۆتەوە لە  رێی بیرکردنەوە فەلسەفیەکانیانەوە،  هەروەها (دووملیۆن و سێ سەد و هەشتا و هەشت هەزار) بیرکردنەوەی فەلسەفەی ئەکادیمییان بە زمانی ئینگلیزی ئارکایڤ و  ئیندێکس کردوە، لە ناو نزیکەی (شەش سەد) کاتیگۆری جیا جیای ناو بواری فەلسەفەدا. هەموو ئەمانە،  وەکو دۆکیومەنت بە دیجیتاڵیان کراون و دەپارێزرێن و دەخرێنە بەردەستی فەیلەسوفەکان و خوێندکارانی فەلسەفە لە زانکۆکان دا و دەبنە مێژووی بیرکردنەوە فەلسەفیەکانەوە.

د. ساماڵ مانیی  لە دایکێکی سیاسیکاری شەستەکانی ناو شاری سلەیمانی و باوکێکی نیشتیمانپەروەر لە باشوری کوردستان لەدایک بووە و گەورە بووە، هەرلەوێ خۆی بووە بە سیاسیکار و وەکو ژنێکی تەنیا لە شاخ پێشمەرگەی پێش ڕاپەڕین بووە،  لەدوا ناوەندی هەشتاکاندا بووە بە پەنابەر لە بەریتانیا و لەهەمان کاتدا چەند ساڵێک کارمەندی هاوکاریکردنی پەنابەران بوە لەوێ، دواتر وەرگێڕ بووە و لەهەمان کاتدا مێژووی نوێی هونەر و نوسینی  تێکستی شانۆیی و ڕۆژنامەگەریی  و بەڕێوەبردنی خوێندوە . لە ١٩٩٣وە  بووە  بە خوێندکاری فەلسەفە لە زانکۆی لەندەن  و بەتەواوی ژیان وکاتی خۆی تەرخان کردوە بۆ فەلسەفە و هەر لەوێ بەکالۆریۆس و ماستەری بەدەست هێناوە، دواتر بۆ فراوانکردنی زەمینەی تێگەیشتن و بیرکردنەوە فەلسەفیەکانی ڕوویکردۆتە ئەورۆپا و لەوێ دکتۆرای لە فەلسەفەدا بەدەست هێناوە.
د. مانیی  نوسەر و مامۆستا و لێکۆڵەری فەلسەفەیە، ئەندامی هەمیشەیی کۆمەڵەی فەیلەسوفەکانی بەریتانیا یە، ئەندامی کۆمەڵەی ژنە فەیلەسوفەکانی بەریتانیا یە، ئەندامی ئینستیتوتی خوێندنی باڵای فەلسەفەیە لە بەریتانیا، ئەندامی کۆمەڵگەی دیجیتاڵی فەیلەسوفەکانە.

دەربارەی CHRA.TV

چراتێڤی.. پێگەیەکى هونەرى و رۆشنبیریى ئەلکترۆنی ئازادو سەربەخۆیە، رۆژانە لەپێناو پەرەپێدانى ئەم بزاوتە لەکوردەواریدا خۆى نوێدەکاتەوەو، با نووسەرانی کوردیش ڕەها بن لە هەربەربەست و سانسۆرێک کە ڕێگرن لە بەردەم تەقینەوەی بەهرەو داهێنانەکانیان. چراتێڤی..هەناسەو نەفەسى هەموو ئەو مرۆڤانەیە دەنگ بوون و دەنگ دەمێنن لەڕوداوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی جیهان و کوردستان. لێرەوە رایدەگەیەنین جگە لەو بابەت و بڵاوکراوانەى لۆگۆى چرایان بەسەرەوەیە چرا بەرپرس نییە لەناوەرۆکى بابەت و بڵاوکراوەکان.

هەروەها ببینە

له‌باره‌ی ڕۆمانی ( وێڵگه‌ی یاده‌وه‌رییه ‌گریمانكراوه‌كان )ی یوسف عزەدین-ەوە

خوێندنەوەی: تێکۆشەر خالید فاین ذاتك عنى حیث كنت ارى فقد تبین ذاتى حیث لا این …