سەرەتا / هەمەڕەنگ / واحید: من کچم لە جەستەی کوڕدا لە دایکبووم

واحید: من کچم لە جەستەی کوڕدا لە دایکبووم

واحید لە پەیجی تایبەتی خۆی لە ئینستگرام پەیامێکی ناخهەژێن بڵاودەکاتەوە.

ئەمڕۆ گۆرانیبێژ واحید لە پەیامێکیدا بۆ هەوادارانی ڕایگەیاند کە ئەو کچە و لە جەستەی کوڕدا لەدایکبووە. داواشی لەهەمووان کرد ڕێز لە دروستکراوی دەستی خودا بگرن. ئەوەش هەڵبژاردەی ئەو نییە کە بەمجۆرە لە دایکبووە.  

هەروەها واحید لە پەیامە کورتەکەیدا بۆ هەوادارانی ئاشکرای کرد کە دکتۆرەکان پێیان ڕاگەیاندووە کە ئەو کچە و لە جەستەی کوڕدا لە دایکبووە، وە پێویستی بە چەند نەشتەرگەرییەکی بچووک دەبێت تا بەتەواوی لەم ئاریشەیە ڕزگاری بێت و ببێت بە کچ.

واحید بۆ ماوەی ساڵێک دەبێت لە ڕێگای ڕێکخراوێکی کۆمەڵگای مەدەنی لە کوردستان دەگەیەنرێتە سوید، دوای ئەوەی کۆمەڵێک دەردەسەری بە دەست خەڵکانێکەوە دەچێژێت کە قبوولی کەسایەتی ئەویان نەکرد. چەند جارێک کەوتە ژێر هەڕەشەی کوشتن و ئازاردانی جەستەیی و دەروونی.

دەربارەی Azad Kurdi

لەساڵی ١٥/١/٢٠٠٤ سایتی چراتیڤی وەک یەکەم وێب تیڤی کوردی دامەزراندووە، تا ئێستاش بەڕێوەبردنی چراتیڤی لە ئەستۆیانە. دووجار فیستیڤاڵی چرا بە بەشداری دەیان هونەرمەند لەسەرجەم بوارەکان لە هۆڵەندا لەسەر ئەرکی خۆی ئەنجام داوە.

هەروەها ببینە

١٠ هۆکاری پێشکەوتنی یابانییەکان

١. لە یابان وانەیەک لە سەرەتایی تا سێی ناوەندی دەخوێندرێت بە ناوی ” ڕێگا بەرەو …