ئێمە هەمانە 223 میوان سەرهێڵ

ھەولێر بە دوو فیلم لە فێستیڤاڵی مانچستەر بەشدارە

  • نیشاندان
  • 1 of 3
  • داهاتوو

مەسعودی مەلا ھەمزە: لە درێژەی چالاکییەکانی خۆیاندا، بەڕێوەبەرایەتی سینەمای ھەولێر لە پێنجەمین خولی فێسستیڤاڵی فیلمی کورد لە مانچستەر بە دوو فیلم بەشداری دەکا. شاخەوان ئیدریس بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی سینەمای ھەولێر لە لێدوانێکدا گوتی" لەم خولەدا بە دوو فیلمی سینەمایی درێژ بەشدارین ئەوانیش ھەردوو فیلمی گەڕەکی داھۆڵەکان لە دەرھێنانی حەسەن عەلی و فیلمی  ماندوو لە دەرھێنانی ئیبراھیم سەعیدی.

شاخەوان وتیشی"بەشداریکردنی ئەم دوو فیلمەی ئێمە تەنھا بۆ نمایشەو دەمانەوێ ببینە ھاندەرێک بۆ ئەوەی فیلمی کوردی لە سینەماکانی جیھان نمایش بکرێ".
پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی مانچستەر کە لە ٢٥/٦ دەستپێدەکا ناوەندی داھێنانی فیلمی کوردی و بریتش فیلم کونسیلت رێکی دەخەن، تێیدا لە ماوەی چوار رۆژدا لە ھۆڵەکانی سینەمای کۆرن ھاوس چەندین فیلمی کوردی و غەیرە کوردی نمایش دەکرێ".
شایانی باسە ھەردوو فیلمی سینەمایی "گەڕەکی داھۆڵەکان لە دەرھێنانی حەسەن عەلی و ماندوو لە دەرھێنانی ئیبراھیم سەعیدی لە چەندین فێستیڤاڵی جیھانی بەشدارییان کردووەو خەڵاتی گرنگیان بەدەست ھێناوە.

 

 

 

 

 

 

نوسەری بابەت Masoudi Mela Hemze - - چرا بەرپرسیار نییە لە ناوەڕۆکی بابەتەکان

مەسعودى مەلا هەمزە، رۆژنامەنووسێکى بوارى هونەرییەو لە کوردستان کاردەکا، لە بەشی زۆری چالاکییە هونەرییەکانى هەولێر بەرپرسی راگەیاندنە