سەرەتا / جیهان / به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی (ڕه‌گه‌زنامه‌، باری شارستانی، نشینگه‌، كارتی زانیاری، لیوای پاسه‌وانی سنورو تابلۆی ئۆتۆمبێل) له‌هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كرێنه‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی (ڕه‌گه‌زنامه‌، باری شارستانی، نشینگه‌، كارتی زانیاری، لیوای پاسه‌وانی سنورو تابلۆی ئۆتۆمبێل) له‌هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كرێنه‌وه‌

وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ عیراق ژماره‌یه‌ك بڕیاری‌ گرنگ سه‌باره‌ت به‌پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌رده‌كات، پارێزگاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌ش به‌وه‌كاله‌ت كه‌ ئێستا له‌به‌غدا مژده‌یه‌ك به‌دانیشتوانی‌ پارێزگاكه‌ی‌ ده‌دات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “شه‌ش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ به‌ڕه‌سمیی له‌پارێزگاكه‌ ده‌كرێنه‌وه‌”، ده‌شڵێت:”وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ عیراق به‌ڵێنیدا هه‌موو هاوكاریه‌كی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان بكات”.

به‌گوێره‌ی‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكی‌ عه‌لی عوسمان پارێزگاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌وه‌كاله‌ت كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت بۆ SNN نێردراوه‌ تێیدا هاتوه‌ ((له‌وێستگه‌ی دوه‌می سه‌ردانه‌كه‌ماندا له‌به‌غدا چاومانكه‌وت به‌قاسم ئه‌عره‌جی وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی عیراق و دوای‌ پێشوازیه‌كی‌ گه‌رم، خۆشبه‌ختانه‌ ده‌توانین وه‌ك مژده‌یه‌ك ڕایبگه‌یه‌نین بۆ هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستی پارێزگاكه‌مان كه‌ڕه‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و فه‌رمانگه‌ فیدراڵیانه‌ی له‌هه‌ر پارێزگایه‌ك هه‌ن)).
پارێزگاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌وه‌كاله‌ت ئه‌وه‌شی‌ ڕونكردۆته‌وه‌، هه‌ریه‌ك له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی‌ (ڕه‌گه‌زنامه‌، باری شارستانی، نشینگه‌، كارتی زانیاری، لیوای پاسه‌وانی سنورو تابلۆی ئۆتۆمبێل) له‌هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كرێنه‌وه‌ هاوشێوه‌ی‌ هه‌ر پارێزگایه‌كی‌ دیكه‌ی‌ عیراق.
جه‌ختی‌ له‌وه‌شكردۆته‌وه‌، وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ عیراق به‌ڵێنی پێداون هه‌موو هاوكاریی و پشتیوانیه‌كی هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان ده‌كات بۆ هه‌ر پێویستیه‌ك.

بەهائەدین عەلی سلێمان

دەربارەی CHRA.TV

چراتێڤی.. پێگەیەکى هونەرى و رۆشنبیریى ئەلکترۆنی ئازادو سەربەخۆیە، رۆژانە لەپێناو پەرەپێدانى ئەم بزاوتە لەکوردەواریدا خۆى نوێدەکاتەوەو، با نووسەرانی کوردیش ڕەها بن لە هەربەربەست و سانسۆرێک کە ڕێگرن لە بەردەم تەقینەوەی بەهرەو داهێنانەکانیان. چراتێڤی..هەناسەو نەفەسى هەموو ئەو مرۆڤانەیە دەنگ بوون و دەنگ دەمێنن لەڕوداوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی جیهان و کوردستان. لێرەوە رایدەگەیەنین جگە لەو بابەت و بڵاوکراوانەى لۆگۆى چرایان بەسەرەوەیە چرا بەرپرس نییە لەناوەرۆکى بابەت و بڵاوکراوەکان.

هەروەها ببینە

پێویستە سۆران عومەر خۆی ڕادەست بکات

تاریق نوری بەڕێوەبەری ئاسایشی ھەولێر بە ماڵپەری فەرمی پارتی ڕاگەیاندووە “دەزگای ئاسایش نە تۆمەت بۆ …

اترك تعليقاً