سەرەتا / جیهان / تورکیا: بە هۆی قەرزەوە کارەبا لە هۆتێلێکی پێنچ ئەستێرە دەبڕدرێت

تورکیا: بە هۆی قەرزەوە کارەبا لە هۆتێلێکی پێنچ ئەستێرە دەبڕدرێت

ئەنتالیا-زەمان : کارەبا لە هۆتێلێکی پێنج ئەستێرەی شارۆچکەی مانافگات ی سەر بە ئەنتالیا بە هۆی قەرزی کەڵەکەبووی هوتێلەکە دەبڕن.

لەناکاو توریستە ناوخۆییەکان و بیانییەکان بە هۆی بڕینی هێڵی کارەبا دوچاری زیان دەبن. هەروەها  هۆتێلەکە دوچاری کێشەی ئاویش دەبێت بە هۆی بڕینی کارەبا. دوای ناوبژێوی پارێزگاری شارۆچکەکە و بەڵێنی دەستەی بەڕێوەبردنی هۆتێلەکە بۆ دانەوەی قەرزی کەڵەکەبوو بۆ کۆمپانیای بەرپرس لە دابینکردنی کارەبا، توانرا لە درەنگانی شەو دووبارە کارەبا بۆ هوتێلەکە بگەڕێننەوە. دواتر دەرکەوت زۆرێک لە توریستەکان لە ڕێگای نوسینگە گەشتوگوزارییەکان هۆتێلەکەیان جێهێشتووە بۆ هوتێلێکی تر.

بەرپرسێکی هوتێلەکە سەباحەدین جوشکون وتی، “ کۆمپانیای دابەشکردنی کارەبا گەیاندنی کارەبای هۆتێلی بە هۆی قەرزی هۆتێلەکە بۆ کۆمپانیای ناوبراو ئەمشەو بڕی کە بڕی قەرزەکە دەگاتە ٢٨٠ هەزار لیرەی تورکی. ”

دەربارەی Azad Kurdi

لەساڵی ١٥/١/٢٠٠٤ سایتی چراتیڤی وەک یەکەم وێب تیڤی کوردی دامەزراندووە، تا ئێستاش بەڕێوەبردنی چراتیڤی لە ئەستۆیانە. دووجار فیستیڤاڵی چرا بە بەشداری دەیان هونەرمەند لەسەرجەم بوارەکان لە هۆڵەندا لەسەر ئەرکی خۆی ئەنجام داوە.

هەروەها ببینە

وەزارەتی گواستنەوە راگەیەندراوێكی دەربارەی شەڕی ناو فڕۆكەكە بڵاوكردەوە

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لێكۆڵینەوەی دەربارەی ئەو شەڕە دەستپێكرد كە بە ئاسمانەوە لەنێوان دوو فڕۆكەواندا روویدا …

اترك تعليقاً