سەرەتا / جیهان / جیهان / گرژی دەکەوێتە نێوان پەیوەندییەکانی ئەمریکا و تورکیا

گرژی دەکەوێتە نێوان پەیوەندییەکانی ئەمریکا و تورکیا

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و مایک پێنس وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە،هۆشیاریاندایە تورکیا لە دەستگیکرکردنی قەشەیەکی ئەمریکا بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی بە گروپێکی تیرۆرستیەوە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕاگەیاند، بەھۆی دەستگیرکردنی قەشە ئاندرو برەنسۆن کە پیاوێکی کریستیانی گەورە و باوکی خێزانێکی شاھانەیە، ئەوا ئەمریکا سزای قورس بەسەر تورکیادا دەسەپێنێت، پێویستە ئەم پیاوە باوەڕدارە بێ تاوانە دەستبەجێ رزگار بکرێت.

دوای تویتەکەی ترەمپ و لێدوانەکانی دژی بە تورکیا  کاردانەوەی بەرپرسانی ئەو وڵاتەی  لێکەوتەوە لەوباریەوە مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا لە تویتێکدا ئاماژەی بە ئەوە کرد، ھیچ کەسێک ناتوانێت ھیچ فەرمانێک بەسەر تورکیا بسەپێنێت، ھەڕەشە لە ھیچ کەسێک قبوڵ ناکەین، سەروەری یاسا بە بێ جیاکاری ھەموو کەسێک دەگرێتەوە.

دەربارەی CHRA.TV

چراتێڤی.. پێگەیەکى هونەرى و رۆشنبیریى ئەلکترۆنی ئازادو سەربەخۆیە، رۆژانە لەپێناو پەرەپێدانى ئەم بزاوتە لەکوردەواریدا خۆى نوێدەکاتەوەو، با نووسەرانی کوردیش ڕەها بن لە هەربەربەست و سانسۆرێک کە ڕێگرن لە بەردەم تەقینەوەی بەهرەو داهێنانەکانیان. چراتێڤی..هەناسەو نەفەسى هەموو ئەو مرۆڤانەیە دەنگ بوون و دەنگ دەمێنن لەڕوداوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی جیهان و کوردستان. لێرەوە رایدەگەیەنین جگە لەو بابەت و بڵاوکراوانەى لۆگۆى چرایان بەسەرەوەیە چرا بەرپرس نییە لەناوەرۆکى بابەت و بڵاوکراوەکان.

اترك تعليقاً