سەرەتا / دەربارەی چرا

دەربارەی چرا

چراتێڤی.. پێگەیەکى هونەرى و رۆشنبیریى ئەلکترۆنی ئازادو سەربەخۆیە، رۆژانە لەپێناو پەرەپێدانى ئەم بزاوتە لەکوردەواریدا خۆى نوێدەکاتەوەو، با نووسەرانی کوردیش ڕەها بن لە هەربەربەست و سانسۆرێک کە ڕێگرن لە بەردەم تەقینەوەی بەهرەو داهێنانەکانیان.

چراتێڤی.. دەنگی هەموو ئەو خامەو هونەرمەندانەیە باوەڕدەکەن مرۆڤیوون و مرۆڤایەتی پێویستی بەئاستێکی باڵاترە لە شارستانیەت، دیالۆگ و ئاسایش، هەناسەو نەفەسى هەموو ئەو مرۆڤانەیە دەنگ بوون و دەنگ دەمێنن لەڕوداوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی جیهان و کوردستان. چرا دەنگى پەیامگرانێکە باوەڕیان بەزمان و ئاوەزى نوێ هەیە،

ئێمە وێراى ئەرکە فەرمییەکانی خۆمان لەگەیاندن و بڵاوکردنەوەدا، دەمانەوێت ڕۆڵێکی شیاو ببینین لەجێگیرکردن و پتەوکردنی پرەنسیپە سەرەکییەکانی کاری ڕۆژنامەوانی و پیادە کردنی میدیایى ئازاد، هەر لەپێناو ئەمەیشە لێرەوە رایدەگەیەنین جگە لەو بابەت و بڵاوکراوانەى لۆگۆى چرایان بەسەرەوەیىە چرا بەرپرس نییە لەناوەرۆکى بابەت و بڵاوکراوەکان.

چرا.. بەهاوکاری ئێوەی نەرمەندان و رۆشنبیرانى کورد چرایەکی هەمیشە داگیرساوی نێوەندی بزاڤی ڕۆژنامەگەری و ڕەوتی بەرەو پێشچوونی کۆمەڵگەی کوردی دەمێنێتەوە، هیوادارین بەم کارە خزمەتێکمان بە ئێوەی خۆشەویست و دۆزی رەواى گەلەکەمانکردبێ.

بۆ پەیوەندیکردن و ناردنی بابەت بۆ سایتی چرا تیڤی:

chratv@hotmail.com

بۆ سەرجەم نوسەران : ئەم بەڕێزانەی بابەتی بلاوکراوەیان هەیە لە سەر هونەر، سینەما، تیڤی دەتوانین لێرە جارێکی تر بڵاوی بکەینەوە. ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی کوردستانیش بەهەمان شێوە دەتوانین شوێنێکی تایبەتیان بۆ بکەینەوە بۆ بابەتەکانیان.

اترك تعليقاً